ئەمڕۆ سێشەممە، 18ـی تشرینی دووەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گوتاری بەخێرهاتنی شەشەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس 2025) ڕایگەیاند “ئەم بۆنەیە بە دەرفەت دەزانم بۆ ئەوەی داواتان لێ بکەم، دەنگ بە هاندەرانی زاخۆ بدەن کە لە لایەن فیفاوە پاڵێوڕاوە بۆ باشترین هاندەری یانە لەسەر ئاستی جیهان.”
بەشێکی گوتارەکەی سەرۆکی حکومەت :
🔶 ئەم کۆڕبەندە شەشەمین ساڵە بەڕێوەدەچێت بۆ تاوتوێکردنی کێشە و ئاڵنگارییەکانی ناوچەکە.
🔶 دەستخۆشی لە ڕێکخەرانی کۆڕبەندەکە دەکەم و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم.
🔶 هیوادارم ڕاسپاردەکانی کۆڕبەندەکە، ببنە هۆی چارەکردنی کێشەکانی ناوچەکە.
🔶سەرکەوتنی هەڵبژاردن لە هەموو حزب و لایەنە سیاسییەکان پیرۆز دەکەم.
🔶داوا لە هەموو لایەک دەکەم دەنگ بە هاندەرانی زاخۆ بدەن.
































































