ئەمڕۆ سێشەممە 11/18, مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری دهۆک لەگەڵ فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، دۆخی گشتیی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و هەوڵ و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابیبەی نوێی حکومەتی
فیدراڵ تاوتوێ کرا .
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار و دابنیکردنی سەقامگیریی سیاسیی لە عێراق و پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا ، جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی هاوکاریی و هەماهەنگیی نێوان هەردوولا کرا لە پێناو جێبەجێکردنی دەستوور و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان حکومەتی فیدراڵ و پاراستنی قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان. هەروەها پێویستیی و گرنگیی پێکهێنانی ئەنجومەنی فیدراڵی دووپات کرایەوە لە پێناو پاراستنی هاوسەنگی و مافەکانی هەرێم و پارێزگەکان .
































































