زاری كرمانجی-سۆران
سیهاد قادر سەرۆكی سەنتەری ڕۆشنبیری دیانا، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” بەهاوكاری و پاڵپشتی نووسینگەی مەلا مستەفا بارزانی، سەنتەری ڕۆشنبیری دیانا هەڵدەستێت بە كردنەوەی خولی نەهێشتنی نەخوێندەواری بۆ ماوەی (٤٠) ڕۆژ بەبێ بەرامبەر بۆ هاونیشتیمانیانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
گووتیشی: ” لەتەمەنی (١٥-٦٠) ساڵیدا ئەو هاووڵاتییانەی كەوا بەهەر هۆیەك بێبەش بوونە لە خوێندن و نووسینەوە دەتوانن ناوی خۆیان تۆمار بكەن بۆ بەشداری كردنیان.
بۆ ناونوسین پەیوەندی بكەن بە ژمارە:
٠٧٥٠٨٢١٥٧٥٧


































































