دەزگای زاری كرمانجی
  • دەستپێک
  • کوردستانى
    بەدواداچوون بۆ كەفی روباری گەلی علی بەگ دەكرێت

    لە مێرگەسۆر هەموو ڕێكارێك گیراوەتەبەر بۆ پاراستنی هاووڵاتییان

    سبەی وادەی مامەڵەی خوازیارانی حەج کۆتایی دێت

    لە پیران دوو ڕێگەی سەرەكی قیڕتاوكران

    لە پیران دوو ڕێگەی سەرەكی قیڕتاوكران

  • عێراقی
    دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان سەرجەم تانەکانی یەکلا کردەوە

    موقتەدا سەدر داوای بەڕێوەچوونی “نوێژێکی ملیۆنی” لە بابل دەکات

    زیاتر لە ٨٠٠ تانەی لە ئەنجامی هەڵبژاردن رەتکراونەتەوە

    سەرۆكایەتی كۆماری عێراق ئاگاداری ئەم بابەتە نەبووە

  • جیهانى
    وەزیری ڕاگەیاندنی حكومەتی دیمەشق: لە سووریا فیدرالێزم و لامەركەزی سیاسی بە تەواوی كۆتاییپێهاتووە

    سوپای وڵاتێكی ئەفریفا؛ سەرۆك و سەرجەم بەرپرسە باڵاكانی لەسەركارلادا

    وێنەگرتن لە مەدینە و حەرەمی مەککە قەدەغە کرا

    نەتەوە یەکگرتووەکان ژمارەی بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکان لە جیهاندا ئاشكرا ده‌كات

  • وتار
    شیكردنەوەی یاسایی تاوانی سووكایەتیكردن بە گۆڕستانەكان لە چوارچێوەی یاسای سزادانی عێراقیدا

    هەولێری پایتەخت ناوەندێكی ستراتیژی و متمانەپێكراو لە رۆژهەڵاتی ناڤیندا

    کردنەوەی گەورەترین کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە جیهان لە کوردستان و پەیامە هەرێمییەکان و گۆڕانکارییەکان لە هاوسەنگی هێزدا

    دەركەوتە و كاریگەرییەكانی هێرشە موشەكییەكەی سەر كێڵگەی كۆرمۆر

    شیكاریێك بۆ هۆنراوەكەی سەرۆك بارزانی

    شیكاریێك بۆ هۆنراوەكەی سەرۆك بارزانی

    تێكەڵبوونی ئەدەب و سیاسەت لە سەمپۆزیۆمی مەلای جزیریدا

  • ڕاپۆرت
    ‎ئیسلام و گۆڕانكاریی كلتووری : هاوكێشەی نێوان “دەق” و “واقیع”

    ‎ سەردەمی هێلینستی

    ‎ سەردەمی هێلینستی

    ڕۆڵی ئەمریكا لە بنیاتنانەوەی جیهان دوای جەنگی یەكەمی جیهانی؛ دیدگای ویلسۆنی و پاشەكشە و گۆشەگیری

    سعودیه‌ “یاریگای ئاسمان” دروست ده‌كات

    سعودیه‌ “یاریگای ئاسمان” دروست ده‌كات

    شارە نهێنیەكەی بیابان؛ مێژووی خەلافەتێكی گۆڕی

    وشكه‌ساڵی مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشی خۆراک و ئابوری عێراق دروست ده‌كات

  • دیمانە
    بەرهەمەکانی زۆم خواستێکی زۆریان لەسەرەسەدان دەرفەتی کاری رەخساندوە

    مەسرور بارزانی: كوردستان لەسەر ڕێگەیەكی ڕاستە و بەرەو پێشەوە دەچێت و هیچ كەسێك ناتوانێت ڕامان بگرێت

    بەرپرسی لقی 10ـی پارتی لە سۆران: پارتی حزبێکە بەرپرسیارەتی ھەڵدەگرێت

    محەممەد شوکری: لە کابینەی نۆیەمدا زیاتر لە 700 پڕۆژەی نوێی وەبەرهێنان مۆڵەتیان وەرگرتووە

  • ئابوورى
    بەهۆی مەترسیی لافاو بەرگریی شارستانیی سۆران داوایەک ئاراستەی هاووڵاتییان دەکات

    سەردەمی فرەبانکی لە کوردستان کۆتایی دێت

    زیاتر لە 13ملیۆن لیتر نەوت بەسەر هاووڵاتییانی ئیدارەی سۆران دابەشکراوە

    نرخی بەرمیلێك نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا چەندە؟

    ئەمڕۆ نرخی زێڕ دابەزینێكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی

    ئەمڕۆ نرخی زێر دابەزی

  • وەرزشی
    لیۆنێل مێسی 5 هەڵبژاردە بۆ بردنەوەی مۆندیالی 2026 بەربژێر دەكات

    هانزی فڵیك: زۆر سەرسامم بە لامین یامال

    هانزی فڵیك: زۆر سەرسامم بە لامین یامال

    5 ئاماژەی بارسێلۆنا وادەكات ریال مەدرید بتۆقێت

    وردەكاری لەبارەی شایستە داراییەكانی ناوبژیوانان ئاشكرا دەبێت

  • تەندروستى
    توێژینەوەیەک: دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ جگەرەکێشان باشترین بژاردەیە بۆ تەندروستیی دڵ و جەستە

    بەشێك لە کێشەی تەندروستی منداڵان پەیوەندی بە موبایلەوە هەیە

    تاتۆ بە ڕێژەی 29% مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی پێست زیاد دەكات

    هۆكارەكانی تووشبوون بە قەبزی

    هۆكارەكانی تووشبوون بە قەبزی

  • كۆمه‌ڵايه‌تى
    لە ماوەی ساڵێكدا 530 ئافرەت كوژراون

    لە ماوەی ساڵێكدا 530 ئافرەت كوژراون

    وەزیری ناوخۆ: توندوتیژی دیجیتاڵی لە کۆمەڵگەی ئێمەدا جێگەی نابێتەوە

    نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاو كردەوە

    ڕۆڵی ئافرەت و پێگەی بە هێزی لە ناو کۆمەڵگای کوردیدا

  • هەمەڕەنگ
    گرنگی پرتەقاڵ له‌ بەرەنگاربوونەوەی هەڵامەت و بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش

    له‌ سنووری ڕواندز زیاتر له‌ دوو هه‌زار ته‌ن به‌رهه‌می هه‌نار هه‌بووه‌

    نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بەرزبووەوە

    نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بەرزبووەوە

    فێستیڤاڵی ئاکامەکانی فێربوونی بابەتی پیشەسازی خوراک و مایکروبایۆلۆجی لە زانکۆی سۆران بەڕێوەچوو

  • هەفتەنامە
    نرخی دراوەكان گۆڕانكاری بەسەرداهات

    نرخی دراوەكان گۆڕانكاری بەسەرداهات

    لە سۆران بۆ دابەشكردنی بەشە نەوتی هاووڵاتییان شێوازێكی نوێ‌ دەگیرێتەبەر

    میلیشاكانی سەربە ئێران 17% كورسییەكانی پەرلەمانی عێراق بەدەستهێناوە

    سوودەكانی سركەی ترێ

    سوودەكانی سركەی ترێ

No Result
View All Result

Home کوردستانى

سەرۆک بارزانی لە کۆڕبەندی مێپس گووتارێكی گرینگی پێشكەش كرد

3 حەفتە له‌مه‌وپێش
سەرۆک بارزانی لە کۆڕبەندی مێپس گووتارێكی گرینگی پێشكەش كرد
1
VIEWS
Share on Twitter

رۆژی سێشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2025 سەرۆک مەسعود بارزانی لە شاری دهۆک بەشداری لە شەشەمین کۆڕبەندی ئاسایش و ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسراو بە مێپس کرد.

لەو کۆڕبەندە دا کە ژمارەیەکی بەرچاوی کەسایەتیی و سەرکردە سیاسییەکانی کوردستان و عێراق و جیهان و نێردە و دیپلۆماتکارانی وڵاتان ئامادەی بوون، سەرۆک بارزانی وتارێکی پێشکەشکرد و رایگه‌یاند”پێویستە هەموو پێکەوە هەوڵ بدەین دەوڵەتی دامەزراوەیی دابمەزرێت، چیدی دەوڵەتۆك لەنێو دەوڵەتدا نەبنە رێگر و كێشە دروست بكەن، هەروەها سەرۆک بارزانی راشیگەیاند پێویستە “یاسا سەروەر بێت، هەر هاووڵاتییەك مافی خۆی و ئەركی خۆی بزانێت و تەركیزێكی زیاتریش بكرێت لەسەر خزمەتگوزاری بۆ سەرتاسەری عێراق”، من وا دەزانم كە خەڵكی ئێمە هەموو لە كوردستان، لە ناوەڕاست، لە باشوور، ماندوو بوون لە درووشم، زۆریان گوێ لە درووشم بوو، خەڵك بە كرداری شتیان دەوێت، كارەبایان دەوێ، شەقامیان دەوێ، نەخۆشخانەیان دەوێ، پەروەردەیەكی راست و دروستیان دەوێ. هیوادارین هەموو لایەك رووی خۆیان بدەنە ئەوەی كە ئاستی ژیانی خەڵكی ئێمە بەرەوپێش بچێت، ئەمە ئەنجامێكی باش دەدات.

سەرۆک بارزانی پەیامێکیشی ئاراستەی لایەنە سیاسیەکانی کوردستان کردو رایگەیاند” هیوادارم لایەنە كوردستانییەكان باش گوێ بدەنە ئەم گوتارەی من، ئێستا ئەو هەلومەرجانەی كە پاش هەڵبژاردنی فیدڕاڵی هەیە، ئەو هەلومەرجانەی پێش ئێستا نییە، پێویستە بەپێی ئیستحقاقی ئینتیخابی، هەموو لایەك بگاتە هەقی خۆی”.

دەقی وتاری سەرۆک بارزانی:

بەخێرهاتنێكی گەرمی هەموو لایەك دەكەم و ببوورن كە ئەگەر مرۆڤ نەتوانێت هەموو ناوەکان بڵێت، بەڵام هەمووتان بەخێر بێن سەرسەر و سەرچاوان.

ئەم كۆڕبەندە لە كاتێكی زۆر هەستیاردا دەبەسترێت، قەیران لە هەموو جیهاندا زۆرن، بەڵام بە تایبەتی لە ناوچەی ئێمە، ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست قەیرانی یەكجار زۆر و مەترسیدار هەیە و ئومێدەوارین ئەم جۆرە كۆڕبەندانە ببنە یارمەتیدەر بۆ دۆزینەوەی ڕێگەی چارەسەر بۆ ئەو قەیرانانە.

هەندێك ڕووداو، گۆڕانكاریی مەزن دروست دەكەن، یان مێژوویەكی نوێ دروست دەكەن، هەروەك دوای جەنگی جیهانیی یەكەم، پەیمانی سایكس بیكۆ گۆڕانكارییەكی مەزنی بەسەر ناوچەكەدا هێنا و ئەو سیستەمەی كە بەپێی پەیمانی سایكس بیكۆ دامەزرێندرا، بە داخەوە ئەمن و ئاسایشی بۆ ناوچەكە نەهێنا، گرفتی مەزنیان بۆ دروست كرد و هەتا ئەمڕۆ ئێمە هەموو ئەو میللەتانەی كە لەم ناوچەی رۆژهەڵاتداین، ئێمە دەناڵێنین بەدەست ئەو پەیماننامەیە. بۆیە بۆچوونی ئێمە ئەوەیە كە ئێمەی میللەتانی ناوچەكە بیر لەوە بكەینەوە كە كێشەكە لە كوێدایە، ئەو كێشانە چارەسەر بكرێن. هیچ مەعقول نییە ئێمە پێكڕا بژین و ناتەبا بین و كێشە لە نێوانماندا هەبێت، ئەگەر كێشەكانمان دۆزییەوە، چارەسەر زۆر ئاسان دەبێت ئەگەر نیەت و ئیرادە هەبێت.

زۆر ئاساییە هەڵە بكرێن، بەڵام بەردەوامبوون لەسەر هەڵە تاوانە. سیاسەتی خۆسەپاندن و دەست بەسەرداگرتن بەسەر هەموو بوارێكدا سەرنەكەوتووە، نە لە لای ئێمە لە عێراق و نە لە هیچ وڵاتێكی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەموو لایەكیش زەرەرمەند بوون، نەوەی داهاتوو پێویستییان بەوە هەیە كە ژیانێكی خۆش و بەختەوەر بەسەر ببەن، ئەو گرفتانەی كە ئێمە و ئەوانەی پێش ئێمە تێیدا ژیان و بینیمان، هەقە ئەو كێشانە بۆ ئەو نەوانەی كە دوای ئێمە دێن، جێ نەهێڵین.

دەوڵەتی عێراق كە پاش جەنگی جیهانی دامەزرێندراوە، لەسەر بنەمای شەراكەت دامەزرێندراوە، پاش ئەوە لە شۆڕشی ١٤ی تەمووزی ساڵی ١٩٥٨، بڕگەیەك نووسرا لە دەستووری كاتیی ئەوكاتەدا كە (العرب والكرد شركاء في هذا الوطن)، ئەمەش هێزێكی دیكەی دایە هەم عێراق و هەم كەشوهەوایەكی وای دروست كرد لە عێراق و لە كوردستان كە ڕۆژانی زۆر خۆش بن. دیسان سەری نەگرت. لە ١١ی ئازار رێككەوتن لە نێوان شۆڕشی ئەیلوول و حكوومەتی عێراقی ئەو سەردەمە كرا، فەترەیەك و دیسان سەری نەگرت. ئەنجامی ئەوە بوو ئێمە بینیمان، كیمیاباران بوو، ئەنفال بوو، وێرانكردنی گوندان بوو. هیچ كاتێك سەركردایەتیی شۆڕش یەك هەلیشی لە دەست خۆی نەدا بۆ چارەسەری ئاشتییانە. لە ساڵی ١٩٦٣ بەبێ ئەوەی بیر بكەینەوە كێ حكوومەتە لە بەغدا، هەر فورسەتی ئاشتی هەبووبێت بەرەو ئەو ئاشتییەوە چووین، ساڵی ٦٣، ٦٤، ٦٦، ٧٠ هەتا ٩١، ئێمە سەلماندمان وەكوو كورد كە ئێمە ئاشتیخوازین، ئەو شتانەی بەسەرماندا هات ئێمە لەبیرمان ناچێت، بەڵام ئێمە بە دوای تۆڵەكردنەوە نەچووین، چونكە ئێمە زۆر باش دەزانین برایەتیی ئێمە و عەرەب و پێكهاتەكانی دیكە زۆر بەرزتر و مكومترە لەو خیلافانە یان تاوانێك كە بكرێت لە تەرەفی حكوومەتدا، خیلاف لەگەڵ حكوومەت شتێكە و برایەتی و دۆستایەتی و تەباییش لە نێوان میللەتان شتێكی دیكەیە.

فورسەتێكی زێڕین بۆ ئێمە هەموان هاتە پێشەوە پاش رووخانی رژێم لە ساڵی ٢٠٠٣ و لەسەر سێ بنەما هەنگاو نران، لەسەر (شەراكەت، تەوازن و تەوافوق)، لە ٢٠٠٥ دەستوورێك بۆ عێراق دانرا، ئەو كاتەش ئێمە دەمانزانی كە ئەم دەستوورە كێماسی تێدا هەیە، بەڵام ئەگەر بەراورد بكەین لەگەڵ دەستوورەكانی پێش ئێستا و لەگەڵ دەستوورەكانی دەوروبەری خۆیشمان، دەستوورێكی زۆر پێشكەوتووە و ئیجابیاتی زۆر زیاترن، دەستوور خۆیشی ئالیەتی داناوە لەسەر ئەوەی كە ئەگەر كەموكوڕی و كێماسی هەبن، چارەسەر بكرێن. لەو رۆژەی كە دەستوور تەواو بوو، من گەڕامەوە بۆ هەولێر، من گوتم ئەو دەستوورە ئەوە نییە كە هەموو شتێك كە ئێمە دەمانەوێت، تێیدا بێت، بەڵام دەستوورێكە زۆر شتی تێدایە كە دەتوانین شانازیی پێوە بكەین، دەستوورێكە عێراق دەباتە قۆناغێكی دیكە. پەیوەندیی نێوان هەرێم و حكوومەتی فیدرالی رێكخستووە، بۆیە دەستوورێكە كە ئێمە ئەوكات و ئێستا و بۆ ئاییندەش پشتیوانیی لەو دەستوورە دەكەین.

راستی دەبێ ئێمە ئەم پرسیارە لە خۆمان بكەین، ئەم هەموو كێشانە، ئەرێ خەتای كوردانە یان خەتای حكوومەتە؟ من هیچ لایەك تەبریئە ناكەم، بەڵام بە دڵنیاییەوە كاتێك ئەو دەسەڵاتی هەیە و ئیمكانیات و هێزی هەیە، پتر خەتا دەكەوێتە سەر ملی ئەو. ئێمە هەموو ئێش و ئازارێكی زۆرمان كێشا، خوێنێكی زۆر رژا، ئەو دەرفەتەی لە ٢٠٠٣ هاتە پێشەوە، هێشتا ئەو دەرفەتە ماوە و دەبێت ئێمە لە دەستی نەدەین. دەستوورێكمان هەیە ئێمە پابەندین بەو دەستوورە و ئەو دەستوورە رێنیشاندەرە بۆ ئەوەی ئەگەر كێشەیەك هاتە پێشەوە، چۆن چارەسەر دەكرێت؟ ئێمە هیوادارین ئەو هەڵبژاردنەی كە پێش چەند ڕۆژێك كرا، ڕێگە خۆش بكەن بۆ ئەوەی بگەڕێینەوە بۆ رێگەیەكی دروست و پرۆسەی سیاسی لە عێراق بگەڕێتەوە بۆ ڕێچكەیەكی راست و دروست تاوەكوو هیچ كێشەیەك لە نێوان ئێمەدا نەمێنێت.

من لێرەدا بە گونجاوی دەزانم خۆشحاڵیی خۆم دەرببڕم بۆ ئەو پرۆسەی ئاشتییەی كە لە توركیا دەستی پێكردووە، ئێمە پشتیوانییەكی گەرممان لێ كردووە و پشتیوانیشی لێ دەكەین، هیواداریشین بگەنە ئەو ئامانجانەی كە خێری هەموو لایەكی تێدا بێت، هەروەها دەرفەتێكی زێڕین بۆ سووریاش هاتووەتە پێشەوە، ئێمە هیوادارین كورد و هەموو پێكهاتەكانی سووریا ئەوانیش لە نێوان خۆیان و حكوومەتی ئێستا دیسان بە شێوەیەكی ئاشتییانە، بە شێوەیەكی دیموكراتییانە ئەو كێشانە چارەسەر بكەن و بگەنە ڕێككەوتنێك كە هەموو پێكڕا بۆ خۆیان ژیانێكی خۆش ببەنە سەر.

بەڕێزان

١١ی ١١ هەڵبژاردنێكی زۆر گرنگ لە عێراق كرا، من لێرە بە پێویستی دەزانم پیرۆزبایی لە هەموو گەلی عێراق بكەم بۆ ئەم هەڵبژاردنە سەركەوتووە، لە رووی تەكنیكییەوە زۆر سەركەوتوو بوو، هەتا بۆ ئاگاداریتان، هەڵبژاردنی پێش ئێستا، من چووم دوایین چانسی دایە من ئاخۆ پەنجەی من دەخوێنێتەوە یان نا؟ ئەگینا ئەگەر هەبوو كە من دەنگم نەدابایە، پرۆسەكە هێندە ئاڵۆز بوو. بەڵام ئەمجارە بە یەك خولەك هەموو شت تەواو بوو. ئەوەی كە من بینیم لە رووی تەكنیكییەوە زۆر زۆر ڕێكوپێك بوو و ئەلحەمدولیلا من نەمبیست لە هیچ جێیەك، نە لە باشوور و نە لە هیچ جێیەك هیچ كێشەیەكی ئاوا روویان نەدا كە ئەو كەشوهەوا خۆشە ناخۆش بكات، ئەمانە هەمووی جێی دەستخۆشییە، هەم بۆ حكوومەتی فیدرالی و هەم بۆ میللەتی عێراق هەموان و هەم بۆ حكوومەتی هەرێم و پیرۆزبایی لە هەموو لایەك دەكەم.

من زۆر بە پێویستی دەزانم ئەمە ببێتە هاندەرێك بۆ ئەوەی هەنگاوی جددی پاش ئەم هەڵبژاردنە بنرێن، یەكێك لەوانە هەمواركردنی یاسای هەڵبژاردن، بە بۆچوونی ئێمە ئەو یاسایەی ئەم هەڵبژاردنەی پێ كراوە، دادپەروەر نییە و زۆر كەموكوڕی تێدایە، هەقی زۆر خەڵكێكی شایستە بزر بوو و خەڵكێكی ناموستەحەق هەقی وەرگرتووە، ئێمە بە جددی لەگەڵ هەموو لایەنەكانی دیكە هەوڵ بدەین ئەم یاسایە راست بكرێتەوە، چونكە بەڕاستی ئەم یاسایە هیچ دادپەروەرییەكی تێدا نەبوو.

خاڵی دووەم، كار بكرێت بۆ دامەزراندنی ئەنجوومەنی فیدرالی بەپێی ماددەی ٦٥ی دەستوور، چونكە ئەمە زەروورەتە، چونكە زەمانەتێكە هەم بۆ هەرێم و هەم بۆ هەموو پارێزگاكان.

خاڵی سێیەم، دادگای فیدرالی دابمەزرێت بەپێی دەستوور و بەپێی ماددە ٩٢ و ٩٣، هەموو ئەم شتانە كە گونجاو بن لەگەڵ دەستوور بكرێن، بەڵام بكرێن و دوانەخرێن، چونكە رەنگە هۆكاری زۆر لە كێشەكان نەبوونی ئەو دەزگایانە بوون.

ماددەی ١٤٠ جێبەجێ بكرێت و چیتر ئیهمال نەكرێت، یاسای نەوت و غاز ئیقرار بكرێت كە گونجاو بێت لەگەڵ دەستوور كە ئەویش هۆكاری زۆر لەو كێشانە بوون كە لە نێوان هەرێم و بەغدا روویان دا كە پێویست نەبوون ئەسڵەن، ئەو یاسایە ساڵی ٢٠٠٧ نووسرا و ئامادە كرا، من نامەوێ بچمە ناو وردەكارییەكان، بەڵام دەبوایە ئەوكات ئێمە ئەوەمان كردبایە، هەتا ئێستا دواخرا هەڵەیەكی مەزن بوو، بەڵام لێرەوە ئومێدەوارین كە ئەو یاسایەش جێبەجێ بكرێت و تەواو ببێت.

پێویستە هەموو پێكڕا هەوڵ بدەین دەوڵەتی دامەزراوەیی دابمەزرێت، چیدی دەوڵەتۆك لەنێو دەوڵەتدا نەبنە رێگر و كێشە دروست بكەن، یاسا سەروەر بێت، هەر هاووڵاتییەك مافی خۆی و ئەركی خۆی بزانێت و تەركیزێكی زیاتریش بكرێت لەسەر خزمەتگوزاری بۆ سەرتاسەری عێراق، من وا دەزانم كە خەڵكی ئێمە هەموو لە كوردستان، لە ناوەڕاست، لە باشوور، ماندوو بوون لە درووشم، زۆریان گوێ لە درووشم بوو، خەڵك بە كرداری شتیان دەوێت، كارەبایان دەوێ، شەقامیان دەوێ، نەخۆشخانەیان دەوێ، پەروەردەیەكی راست و دروستیان دەوێ. هیوادارین هەموو لایەك رووی خۆیان بدەنە ئەوەی كە ئاستی ژیانی خەڵكی ئێمە بەرەوپێش بچێت، ئەمە ئەنجامێكی باش دەدات.

لەبارەی دۆخی هەرێم، ئێرەش ساڵێك و مانگێكە بەسەر هەڵبژاردندا تێپەڕی، هەر پاش ئەوەی كە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن راگەیاندرا، ئێمە داوامان لە هەموو ئەو حزبانە كرد كە كورسییان هێناوە، بێن حكوومەتێكی بنكەفراوان پێكبهێنین، نەهاتن. هیوادارم دیسان ئەم هەڵبژاردنانەی فیدرالی كە كراوە، ببنە هاندەر، من جارێكی دیكەش ئەو داوایە لە هەموو لایەنە كوردستانییەكان دەكەم بێنەوە و حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش پێك بهێندرێت، هیوادارم هەردوو حكوومەت پێكڕا پێك بهێندرێن بۆ ئەوەی سەنگی هەموو لایەك بپارێزرێت.

هیوادارم لایەنە كوردستانییەكان باش گوێ بدەنە ئەم گوتارەی من، ئێستا ئەو هەلومەرجانەی كە پاش هەڵبژاردنی فیدرالی هەیە، ئەو هەلومەرجانەی پێش ئێستا نییە، پێویستە بەپێی ئیستحقاقی ئینتیخابی، هەموو لایەك بگاتە هەقی خۆی.

بابەتێكی دیكەی گرنگ، ئەو مەترسییانە چین كە ڕووبەڕووی عێراق و هەموو ناوچەكەش بووەتەوە؟ مەزنترین هەڕەشە تا ئێستاش مەسەلەی تیرۆرە كە هێشتا تەواو نەبووە و دیاردەی داعش دیاردەیەكی ترسناكە و نابێت هیچ جارێك لە بیرمان بچێت، هەر كاتێك دەرفەتی خۆیان ببینن ماوەیەكی زۆری پێ ناچێت و داعش جارێكی دیكە خۆی نوێ دەكاتەوە، بۆیە پێویستیی بە هەماهەنگییەكی تەواو هەیە لە ناوخۆدا، هەموو هێزە سیاسییەكان لەگەڵ حكوومەت و لەگەڵ حكوومەتی هەرێم، ئێمە پێویستیمان بە كۆمەك و پشتیوانیی دۆستەكانمان لە دەرەوەش هەیە، بە چ شكلێك و چی دەبێت ئەوە دەمێنێتەوە بۆ دەوڵەت كە لەگەڵ دەوڵەتان ئەو پەیوەندییە ڕێك بخەن، بەڵام بڵێین ئێمە پێویستیمان بەو كۆمەكە نەماوە و داعش نەماوە، من پێموایە ئێمە چاوی خۆمان لە حەقیقەت دەنووقێنین، داعش ماوە و ئێمەش پێویستیمان بە هاوكاریی دۆستانی خۆمان لە دەرەوە ماوە.

مەترسییەكی دیكە لە لای من لە هەمووی مەترسیدارترە، هی ماددەی هۆشبەرە، زۆر بەداخەوە زۆر گەنجی ئێمە هەر لە كوردستانەوە تا دەگاتە بەسڕە تووشی ئەو دەردە بووە، چونكە بەرنامەیەكی رێكوپێك هەبووە بۆ ئەوەی ماڵی ئێمە وێران بكەن. بۆیە پێویستییەكی زۆر هەیە كە دەزگا ئەمنی و دەزگا پەیوەندیدارەكان كارێكی زۆر جددی بكەن بۆ نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر، ئەوانەی بازرگانییان كردووە، تاوانبارێكی زۆر مەزنن، ئەوانەی كارخانەی ماددەی هۆشبەریشیان داناوە لەو بازرگانانە تاوانبارترن، ئێمە هیوادارین حكوومەتی داهاتووی فیدرالی، حكوومەتی هەرێمیش هەماهەنگییەكی تەواو بكەن بۆ ئەوەی سنوورێك بۆ ئەو تاوانبارانە دابنێن و سنوورێك بۆ ئەو هەڕەشە زۆر جددییە دابنرێت و ئەوانەی كە بازرگانییان كرد و كارخانەی ماددەی هۆشبەریان دانا، سزا بدرێن و دادگایی بكرێن.

مەترسییەكی دیكە مەسەلەی توندڕەویی نەتەوەیی و تائیفییە كە هیچ جارێك ئێمە سوودمان لێی نەبینییە و خێریشمان لێی نەدیوە، بەداخەوە هەندێكجار ئێمە گوێمان لێ دەبێت كە هەندێك ئەو وەتەرە لێ دەدەن، بەڵام من هیوادارم كە تەنیا بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردن بێت و نەهج نەبێت لە لایەن هیچ لایەنێك، چونكە هیچ خێرمان لێی نەدیوە و لێش نابینین.

دۆخی جیهانی بە گشتی، هەموو قەیرانە بەڵام قەیرانی مەترسیدار ئەوەیە كە لە ناوچەی ئێمەیە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئێمە هیوادارین هەرچی قەیران هەیە بە ئاشتی و دایەلۆگ چارەسەر بكرێن، ئەوەی پەیوەندیی بە ئێمەوەیە لە عێراق، ئێمە هیوادارین كە عێراق تێكەڵی ئەو ململانێیانە نەبێت، میللەتی عێراق بپارێزرێت و عێراق نەبێتە مەیدانی ململانێی لایەنی دیكە و ئێمە هیوادارین لایەنی دیكەش رەچاوی دۆخی عێراق بكەن، هێشتا خەڵكی ئێمە بریندارە، هێشتا وڵاتی ئێمە نەهاتووەتە سەرخۆی، ئنجا سەرەڕای ئەوەش جارێكی دیكە بەڵا بەسەری ئێمەدا بێنەوە، خودا قەبووڵ ناكات.

خاڵی كۆتایی كە دەمەوێ ئاماژەی پێ بدەم، بابەتی فەرهەنگی پێكەوەژیانە، لە كوردستان ئێمە سەربڵندین و شانازیی پێوە دەكەین، ئەم فەرهەنگە لە هەموو عێراق زۆر بەرز راگیرا ئێمە هیوادارین هەموو لایەك بگەڕێنەوە بۆ ئەوەی ئێمە فەرهەنگی پێكەوەژیان دەوڵەمەندتر و پتەوتر بكەین، چونكە بە حەقیقەت عێراق بەوەوە جوانە كە وەكوو لە دەستووریشدا هاتووە، فرە نەتەوەییە، فرە ئایینییە، فرە مەزهەبییە، ئێمە هەموو شەریك بین لەم وڵاتەدا و ئێمە هەموو ئەركی خۆمان بزانین و مافی خۆشمان بزانین.

لە كۆتاییدا، هیوای سەركەوتن بۆ ئەم كۆڕبەندە دەخوازم و جارێكی دیكە بەخێرهاتنێكی گەرمی هەموو لایەك دەكەم، زۆر سوپاس،

وەسەلاموعەلەیكم.

Previous Post

كاتێك‎ خەڵك بە دەنگی خۆیان مێژوو دەنووسنەوە

Next Post

سەرۆک بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی، گفتوگۆیان لەسەر داهاتووی عێراق کرد

Stay Connected test

  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest
قەوارەی كوردستان لە خوێن و ئاڕقەی پێشمەرگە دروستكراوە نەك كارتۆن

ئازار 28, 2023
چیرۆكی فەرهاد و شیرین

چیرۆكی فەرهاد و شیرین

كانونی دووه‌م 2, 2024
لە ئیدارەی سۆران سەرووی هەزار کەس بە فەرمی دادەمەزرێن

تشرینی یه‌كه‌م 26, 2022
زێدان برادۆستی: ماوەی تاپۆکردنی خانووی زێدەڕۆ بۆ ساڵێک درێژ دەکرێتەوە

بەرپرسی لقەكانی ئیدارەی سۆران دەگۆڕدرێن

كانونی دووه‌م 22, 2023
دەستپێشخەری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کاردانەوەی ئەرێنی ھەبوو

0
سەرۆک بارزانی: دەبێت بەربەستەکانی بەردەم هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان نەمێنن

بەغدا شەوێكی پڕ لە مەترسی بەڕێكرد

بەغدا شەوێكی پڕ لە مەترسی بەڕێكرد

0
پەیاما سەرۆک بارزانی بۆ جه‌ژنا چله‌یا هاڤینێ یا كوردێن ئێزیدی

پەیاما سەرۆک بارزانی بۆ جه‌ژنا چله‌یا هاڤینێ یا كوردێن ئێزیدی

0
وەزیری ڕاگەیاندنی حكومەتی دیمەشق: لە سووریا فیدرالێزم و لامەركەزی سیاسی بە تەواوی كۆتاییپێهاتووە

وەزیری ڕاگەیاندنی حكومەتی دیمەشق: لە سووریا فیدرالێزم و لامەركەزی سیاسی بە تەواوی كۆتاییپێهاتووە

كانونی یه‌كه‌م 7, 2025
سوپای وڵاتێكی ئەفریفا؛ سەرۆك و سەرجەم بەرپرسە باڵاكانی لەسەركارلادا

سوپای وڵاتێكی ئەفریفا؛ سەرۆك و سەرجەم بەرپرسە باڵاكانی لەسەركارلادا

كانونی یه‌كه‌م 7, 2025
بەدواداچوون بۆ كەفی روباری گەلی علی بەگ دەكرێت

بەدواداچوون بۆ كەفی روباری گەلی علی بەگ دەكرێت

كانونی یه‌كه‌م 7, 2025
لە مێرگەسۆر هەموو ڕێكارێك گیراوەتەبەر بۆ پاراستنی هاووڵاتییان

لە مێرگەسۆر هەموو ڕێكارێك گیراوەتەبەر بۆ پاراستنی هاووڵاتییان

كانونی یه‌كه‌م 7, 2025

Recent News

دەربارەى ئێمە

دەزگای زاری كرمانجی، دەزگایەكی سەربەخۆی رۆشنبیریی و راگەیاندنە، لە 19/6/2005 لە شاری سۆران دامەزراوە. ئەم دەزگایە لە چەند بەشێكی جیاجیا پێكهاتووە و لەسەر بنەمای بێلایەنی و پیشەیی بوون مامەڵە لەگەڵ رووداوەكان دا دەكات. بەشەكانی دەزگای زاری كرمانجی پێكهاتوون لە رۆژنامەیەكی سیاسی- كۆمەڵایەتی هەفتانە بەناوی (زاری كرمانجی)، كە هەموو رۆژانی سێشەمە دەردەچێت.

  • کوردستانى
  • عێراقی
  • جیهانى
  • وتار
  • ڕاپۆرت
  • دیمانە
  • ئابوورى
  • وەرزشی
  • تەندروستى
  • كۆمه‌ڵايه‌تى
  • هەمەڕەنگ
  • هەفتەنامە
  • سەرەکی
  • پەیوەندى
  • دەربارە

COPYRIGHT | All rights reserved - Zarikrmanji.net

No Result
View All Result
  • دەسپێک
  • کوردستانى
  • عێراقی
  • جیهانى
  • ناوخۆ