مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
گەنجێكی كوردی خەڵكی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێگای چوونە ژوورەوە بۆ نێو شاری تیكاب كوژرا .
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بڵاوی كردەوە “كاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ڕۆژی یەكشەممە 16ـى 11ـى 2025، میلاد كەرەمی، تەمەن 39 ساڵ، باوكی دوو منداڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی لە ڕێگای چوونە نێو شاری تێكاب كوژرا.”
هاوكات بە گوتەی سەرچاوەیەكی نزیك لە بنەماڵەی قوربانییەكە، هێزەكانی ئێران تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی میلاد كەرەمی كردووە و بەو هۆیەوە چەند گوللەیەكی بەر سینگ كەوتووە و گیانی لەدەستداوە و هاوڕێیەكیشی كە لەگەڵی دابووە بە ناوی موختار گودەرزی ئەویش بە سەختی بریندار بووە و لە لایەن هێزەكەوە دەستبەسەر كراوە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە .


































































