مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیاری خەرجكردنی پارەی كارمەندانی سەر سندووقەكانی دەنگدانی دەركرد كە بڕەكەی لە نێوان 100 بۆ 400 هەزار دینارە و كارمەندەكانی یەدەگیش دەگرێتەوە .
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، لە كۆبوونەوەی دوێنێ دووشەممە 17ـى 11ـى 2025، بڕیاری خەرجكردنی پارەی كارمەندانی سەر سندووقەكانی دەنگدانی دەركرد كە ژمارەیان 300 هەزار كارمەندەو لەو ژمارەیەشدا 34 هەزاریان لەهەرێمی كوردستانە .
نەبەرد عومەر، سەرۆكی دەستەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان پێشتر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە كردبوو، دوای ماوەیەك لە كۆتایی هاتنی هەڵبژاردن كارمەندان شایستە دارایییەكانیان وەردەگرن و ئاشكراشی كردبوو كە كارمەندانی یەدەگیش كە ئەم جارە لە تەواوی پارێزگاكان دانرابوو بڕی 100 هەزار دیناریان پێ دەدرێت .
































































