دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق ڕایگەیاند، تا ئەوکاتەی حکوومەتی نوێ پێکدەهێندرێت، حکوومەتی عێراق بەسەرۆکایەتی محەمەد شیاع سوودانی، حکوومەتێکی کاربەڕێکەر دەبێت.
دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیاریدا بە کۆتاھێنان بە کارەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێستای عێراق و ڕایگەیاند: لەمەودوا حکوومەتی عێراق بەسەرۆکایەتی محەمەد شیاع سوودانی، حکوومەتێکی کاربەڕێکەر دەبێت تا ئەو کاتەی حکوومەتی نوێ پێکدەھێندرێت.
دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق ئاماژەی بەوەکرد: لە رۆژی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، واتای کۆتایی هاتنی کارەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێستایە.
هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە: دەسەڵاتی ئەنجوومەنی وەزیران لە دەسەڵاتی تەواوەوە بۆ دەسەڵاتێکی سنووردار گۆڕدرا تاوەکوو پێکهێنانی حکوومەتێکی نوێ.
دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیاریداوە، لەمەودوا حکوومەتی عێراق بەسەرۆکایەتی محەمەد شیاع سوودانی، حکوومەتێکی کاربەڕێکەر دەبێت تا ئەو کاتەی حکوومەتی نوێ پێکدەھێندرێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە سەرکۆماری عێراق عەبدوللـەتیف ڕەشید وەک بەشێک لە دەسەڵاتی جێبەجێکردن لە کارەکەی بەردەوام دەبێت، تا ئەو کاتەی سەرکۆمارێکی نوێ ھەڵدەبژێردرێت.































































