شەهلا سۆفی- زاری كرمانجی:
چاوەكان هەر تەنیا لە كاتی كراوەدان شتە سەیرەكانمان نیشان نادەن. تەنانەت كاتێك چاوەكانت لە ژوورێكی زۆر تاریكدا دەكەیتەوە و دادەخەیت، لەوانەیە نەخشەی جیاواز و خولانەوەی ڕەنگەكان یان تەنانەت چرپەی ڕووناكی ببینیت. ڕەنگە هەندێك لەوانە پەیوەندییان بە تێكچوونی بینین هەبێت.
كاترینا شمید، مامۆستای یاریدەدەر لە زانستی بینین لە زانكۆی كوینزلاندی تەكنۆلۆژیا دەڵێت: “چاوەكانمان لە تاریكیدا ناكوژێنەوە، بەڵام سیگناڵی ناوەكی زۆر لاواز دروست دەكەن كە ‘تەقلیدی’ ڕووناكی دەكەن. ئەم سیگناڵانە بەردەوام لەلایەن خانەكانی پشتەوەی چاوەوە دروست دەكرێن”.” ئەو بڵقانەی دەیبینین ڕەنگە ڕەنگدار بن، چونكە ئەو خانانەی ناو چاوت كە ڕەنگ دەدۆزنەوە، ئەم چالاكییەش پیشان دەدەن. ئەم سیگناڵانە دەگوازرێنەوە بۆ مێشك، كە ئەم چالاكییە هەڕەمەكییە لێك دەدرێتەوە كە جۆرێكە لە وەهم”
هەرچەندە ئەمە لە كەسانی تەندروستدا ڕوو دەدات، بەڵام ڕەنگە نیشانەیەك بێت بۆ كێشەكانی تۆڕی چاو وەك دابڕانی تۆڕی چاو، كێشەی دەمارەكان، یان تەنیا زیادەڕەوی لە ڕشتنی چاو. ئەگەر بە هەڵە كەمێك فشار بخەیتە سەر تۆپی چاوت دەبێتە هۆی دروستبوونی فۆسفین.
































































