زاری کرمانجی :
بەرپرسی بنکەی بەرگری شارستانی سیدەکان، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” لە دوێنێ یەکشەممەوە، چەند گەنجێکی دەڤەری برادۆست ڕوو لە ناوچەی کێڵەشینی سەرسنووری نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن، بەهۆی زۆری بەفر بارین گیر دەخۆن و ناتوانن بگەڕێنەوە .
حەسەن فەتاح بەرپرسی بنکەی بەرگری شارستانی سیدەکان، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” سێ هاووڵاتی دانیشتووی قەزای سیدەکان، کە تەمەنیان لە نێوان 33 ساڵان بۆ 40 ساڵان بووە، بۆ مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ ڕوویان لە کێڵەشین کردووە کە کوێستان و شوێنێکی زۆر ساردە، بەفرێکی زۆری لێ باریوە، بەم هۆیەوە گیریان خواردووە و شەو مابوونەوە .
زیاتر گووتی:” سێ هاووڵاتییەکە لە دوێنێوە پەیوەندیان بە ماڵەوە نەمابوو، لە ئەشکەوتێک خۆیان حەشاردابوو، دواتر لەلایەن کەس و کاری توانرا سۆراغی بکەن و بیدۆزنەوە، چونکە شوێنێکی نائارامیشە و دەرەوەی دەسەڵاتی ئێمەیە .
گووتیشی:” ئێستا ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیانی سیدەکان کەس و کاری ئەم هاووڵاتییانە بۆ هێنانەوەیان بەرەو ئەو شوێنە بەڕێکەوتوون، بەپێی زانیاریەکان سەلامەتن .


































































