مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
دادگەی بەنگلادیش سزای لەسێدارەدانی بۆ سەرۆكوەزیرانی پێشووی وڵاتەكەی دەركرد و ڕاگەیاند “شێخ تاوانی دژی مرۆڤایەتیی ئەنجام داوە،”
یەكێك لە دادگەكانی بەنگلادیش، ئەمڕۆ دووشەممە 17ـى 11ـى 2025، لە ڕاگەیاندراوێكی دا سزای لەسێدارەدانی بۆ شێخ حەسینە واجید، سەرۆكوەزیرانی لەكارلادراوی وڵاتەكەی دەركرد.
لە ڕاگەیاندراوەكە ئەوەش هاتووە كە شێخ حەسینە بە سێ تاوان كە بریتین لە هاندانی توندوتیژی و بێ هەڵوێستی لە بەرامبەر تاوان و پێشێڵكارییەكان و دەركردنی فەرمانی كوشتن تاونیار كراوە.
گۆلام مورتەزا مۆزومدەری دادوەر لە كاتی خوێندنەوەی بڕیارەكە گوتی ” ئێمە تەنیا یەك سزامان بۆ شێخ حەسینە دەركرد، كە ئەویش سزای مەرگە.”































































