مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
لە وتاری “یۆبیلی هەژاران”، لیۆی چواردەیەم، پاپای ڤاتیكان پەیامێكی ئاراستەی سەركردەكانی جیهان و كۆمەڵگەی مرۆڤایەتی كرد و داوای دەستبەجێی ڕاگرتنی سەرجەم جەنگەكانی جیهانی كرد.
پاپای ڤاتیكان لە درێژەی وتارەكەیدا داوای لە سەركردەكانی جیهان كرد گوێ لە هاواری هەژاران بگرن و پەراوێزیان نەخەن گوتیشی “هەژاران لە ڕێگەی كۆچكردن و هاوارەكانیانەوە ئەمەمان پێ دەڵێن. بەداخەوە لە جیهانی ئەمڕۆدا زۆرێك لە تاكەكان لە بیر دەكرێن و جێ دەهێڵرێن بۆ چارەنووسە نادیارەكانیان.”
لیۆی چوارەم لە سەرەتای دەستبەكاربوونییەوە، دادپەروەریی كۆمەڵایەتیی كردووەتە بنەمای كارەكانی، بۆیە ڕەخنەی توندی لەو سەركردانە گرت جەنگیان بەرپا كردووە لە بەشێك لە وڵاتانی جیهان و ڕاگەیاند “ئەمڕۆ چەندین جەنگی كارەساتبار بەرۆكی جیهانیان گرتووە، بەڵام باوەڕ بوون بە بێ دەسەڵاتی و قسەكردن لەسەر ئەوەی كە مێژوو هەمیشە بەم شێوەیە بووە و ناتوانین بیگۆڕین، لە درۆیەكی گەورەوە سەری هەڵداوە.”
































































