زاری کرمانجی :
وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیێندراوێکی لەبارەی هێرشکردنی کاندیدێکی دەرچووی حیزبی تەقەدووم بۆ سەر ماڵی پێشمەرگەیەکی فەرماندەی زێرەڤانی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، جێبەجکردنێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ پاسەوانەکانی ئەندام پەرلەمانێک کە تۆمەتبارن بە دەستدرێژیکردنە سەر خێزانێک و ئەفسەرێکی سوپا عێراق لە پارێزگای کەرکوک
هێزێکی ئەمنی هاوبەش لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک و پۆلیسی کەرکوک بە سەرپەرشتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ حەوت کەس جێبەجێکرد کە تۆمەتبارن بە دەستدرێژیکردنە سەر خێزانێک لە پارێزگای کەرکوک. کە هێرشیان کردوەتە سەر ماڵی ئەو خێزانە و تەقەیان کردووە و هەوڵی ڕفاندنی یەکێک لە کوڕەکانیان داوە.
ئەو هێزە ڕایگەیاندووە، ئەو هێرشە لەلایەن پاسەوانەکانی پەرلەمانتار موهەیمین ئەلحەمدانی ئەنجامدراوە و هەروەها هێرشکردنە سەر ئەفسەرێکی سوپا کە هەوڵی داوە رێگری بکات لە رووداوە. هێزە ئەمنییەکان بەردەوامن لە گەڕان و لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دەستگیرکردنی سەرجەم ئەو کەسانەی دەستیان لە ڕووداوەکەدا هەبووە. ئەو هێزە جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئاسایشی هاووڵاتیان و شکۆمەندی ئەو دامەزراوە سەربازییە هێڵی سوورن، هەر سەرپێچییەک لەم سنوورانەش جێگای قبوڵ نیە.
وەزارەتی پێشمەرگە، جەختی لەوەکردۆتەوە، لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ دڵنیابوون لە لێپرسینەوە لە هەموو ئەو کەسانەی دەستیان لە ڕووداوەکەدا هەیە، ئەمەش پەیامێکی ڕوونە کە یاسا بەبێ جیاوازی ڕێڕەوی خۆی دەگرێتەبەر.


































































