راپۆرت له عهرهبییهوه: هونەر محمود
به دروستكردنی “یاریگای ئاسمان” لهلایهن سعودیەوه، مشتومڕێکی زۆری له تۆڕه كۆمهڵایهتییهكان و دهزگایهكانی ڕاگهیاندن بەدوای خۆیدا هێنا، كه به نیازه پێش مۆندیالی 2034 دروست بكرێت.
هەموو چاوەکان لەسەر سعودیەن لە کاتێکدا ئامادەکاری دەکات بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی 2034، ئەمەش لەکاتێکدایە کە باس لە پڕۆژەیەکی ناوازە دەکات، بۆ دروستکردنی یاریگایەک کە بەرزییەکەی سەدان مەتر لە ئاسمانەوەیە، ئەمەش لە چوارچێوەی پڕۆژەکانی داهاتووی شاری نیۆم.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سۆشیال میدیا، لافاوی ڤیدیۆ و ڕێندەرکردنی دیجیتاڵی یاریگایەک بووە کە بە “یاریگای ئاسمان” ناسراوە، کە بەڕواڵەت لە سەرووی ئاسمان ڕوتێکی گەورەوە بە بەرزی نزیکەی ٣٥٠ مەتر هەڵواسراوە. ئەم وێنەیە باسێکی بەرفراوانی بەدوای خۆیدا هێناوە، هەندێک پشتگیری لە چەمکەکە دەکەن وەک هەنگاوێکی ئەندازیاری بێ وێنە، هەندێکی دیکەش پرسیار لە توانای جێبەجێکردنی دەکەن.
ڕۆژنامەی ئەی ئێس ئیسپانی بڵاویکردەوە، دیزاینی پێشنیارکراوی یاریگاکە توانای نزیکەی ٤٦ هەزار هاندهر لهخۆدهگرێت، پشت بە وزەی خۆر و با دەبەستێت، وەک سەرچاوەی سەرەکی وزە.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر جێبەجێ بکرێت، ئەوا پڕۆژەکە لە ساڵی 2027 دەستپێدەکات و تا ساڵی 2032 تەواو دەبێت، بەمەش دەبێتە یەکێک لە یاریگا سەرەکییەکانی مۆندیال، کە بۆ یەکەمجار 48 تیپ بەشداری تێدا دەکەن.
بەڵام ئهو ڕاپۆرتهی کە لهلایهن ڕادیۆی مۆنتی کارلۆی فەڕەنسی بڵاوکراوەتەوە، پشتڕاستیان کردەوە کە ئەو وێنانەی دەردەکەون تەنها دیزاینی مەجازین، کە بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد بەرهەم هێنراون. لە ڕاپۆرتێکی درێژخایەندا لە ماڵپەڕی ڕادیۆکەدا ڕایگەیاندووە: “سعودیە خەونی دروستکردنی یاریگایەکی لهو شێوهی ههیه، بەڵام پێدەچێت ئەو ڤیدیۆیەی کە بڵاوبۆتەوە ساختە بێت”.
لە ڕاپۆرتەکەدا ڕوونیکردووەتەوە، ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی بڵاوبوونەوە لە سەرچاوە فەرمییەکانی سعودیە یان پڕۆژەی (نیۆم ) نین، بەڵکو خەیاڵین و بۆ پێشبینیکردنی دروستکردنی یاریگایێکە لەم جۆرەیە بۆ داهاتوو.
سەرەڕای ئەو مشتومڕەی کە هەیە لەسەر توانای دروستکردنی “یاریگای ئاسمان”، بەڵام سعودیە پلانێکی گەورەی ههیه، بۆ دروستکردنی زیاتر لە 15 یاریگای نوێ وەک ئامادەکارییەک بۆ مۆندیال، کە هەمەجۆریێکی پێکراوە لە نێوان تێکەڵکردنی لەگەڵ زەوییە شاخاوییەکاندا تا دەگاتە ئەوانی دیکە لەناو شارە مۆدێرنەکانی وەک شاری (لاین). هەروەها پلانەکە فراوانکردنی یاریگای نێودەوڵەتی مەلیک سەلمان لەخۆدەگرێت، کە گەورەترین یاریگای وڵات دەبێت و شوێنی 92 هەزار کەس دهبێتهوه.































































