مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆی ئافرەتێكی تورك، كە بانگەشەی ئەوە دەكات بە هۆی یەكێتیی و یەكگرتوویی كوردان كێشی زۆر دابەزیوە و چرچ و لۆچی كەوتووەتە سەر ڕوخساری، تەواوی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی توركیا و باكووری كوردستانی تەنیوە و كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە .
گرتە ڤیدیۆیی ئافرەتێك كە ناو و شوێنی نیشتەجێبوونی دیار نییە، ماوەی چەند ڕۆژێكە لە نێو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی توركیا دەستاودەستی پێ دەكرێت، لە ڤیدیۆیەكە دا ئافرەتەكە چرچ و لۆچی ملی نیشان دەدات و ڕەخنەی توند لە یەكێتی نەتەوەكان لە توركیا و حكومەتی وڵاتەكەی دەگرێت و دەڵێ “سەیركە.. سەیركە.. پێشتر ئەمانە نەبوون. ماوەی چوار مانگە وای لێهاتووە، لەو ماوەیەدا 16 كیلۆ لە كێشم دابەزیوە، دەزانن هۆكارەكەی چییە ؟ یەكێتیی كوردان ! بەڵێ یەكێتی كورد … توركیا ئەمەی كرد.”































































