ئەژین غەفار-زاری كرمانجی
ماڵپەڕی میڤانۆ ئاشکرای دەکات لەنێو میوە وشک کراوەکاندا، هەنجیری وشک کراوە کالۆرییەکی باش لەخۆ دەگرێت و بۆ تەندروستی مرۆڤ گرینگە.
بە پێی سەرچاوەی میڤانو هەنجیری وشک کراوە بە یەکێک لە سوودمەندترین میوە وشک کراوەکان دادەنرێت. ماددەی خۆراکی نێو هەنجیری وشک کراوە دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم، مەنگەنیز، ڤیتامین B، مس و ئەسید پانتۆنتیک. لەم ڕووەوە، هەنجیری وشک کراوە دەکرێت وەک ماددەیەکی خۆراکی سوودبەخش بۆ تەندروستی بەکاربهێنرێت.
سەرچاوەکە ئاماژە بەوەش دەدات، هەر دانە هەنجیرێکی وشک کراوە بە ڕێژەی ۲۱ کالۆری لەخۆ دەگرێت. کە ئەمەش بڕێکی بەرچاوی وزە بۆ لەشی مرۆڤ دابین دەکات. هەنجیری وشک کراوە بۆ کۆنترۆڵی نەخۆشی شەکرەش سوودبەخشە، بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە فەیبر و ڤیتامین E، دەتوانێت ئەنسۆلینی خوێن کەم بکاتەوە. هەنجیری وشک کراوە بۆ کەسانی بەساڵاچووش گرینگە، چونکە ئەم میوەیە پووکانەوەی ئێسکەکان کەم دەکاتەوە و ڕێگری لێ دەکات.
































































