میدیاكانی روسیا هەواڵی گفتووگۆیەكی تەلەفۆنی نێوان پۆتین و ناتانیاهۆیان بڵاو كردەوە .
بەپێی زانیارییە بڵاوكراوەكان، ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا و بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل گووتووێژێکی تەلەفونیی وردیان سەبارەت بە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە نێویانیدا بارودۆخی پێوەندیدار بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی کۆماری ئیسلامی ئێران كردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کۆشکی کرملین، هەردوولا بیروڕایان لەبارەی پێشهاتەکانی کەرتی غەززەش لەژێر ڕۆشنایی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست و هەروەها پرۆسەی سەقامگیرکردنی دۆخی سوریا ئاڵوگۆڕ کردووە.
لەلای خۆشیەوە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە” ئەو پەیوەندییە بە دەستپێشخەری سەرۆکی ڕووسیا کراوە”.


































































