مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
دوای ئەوەی بەربژێرێكی دەرچووی تەقەدووم لە سنووری كەركووك، هێرشی كردە سەر ماڵی پێشمەرگەیەك، نووسینگەی تەقەدووم داخرا و چوار پاسەوانی تەقەكەرەكەش دەستگیركران.
دوێنێ شەممە 15ـى 11ـى 2025، لە قەزای دووبزی سنووری كەركووك، بەربژێرێكی دەرچووی تەقەدووم كە ناوی موهەیمەن حەمدانی بوو، هێرشی كردە سەر ماڵی پێشمەرگەیەكی زێرەڤانی بە ناوی (ئەحمەد خەلەف) كە بە ڕەچەڵەك عەرەبە، دەستڕێژی گوللەی لە خانوو و ئۆتۆمبێلەكەی كرد و ئەندامانی خێزانەكەی ئازار دان.”
ئەحمەد دەڵێ “هیچ كێشەیەكم لەگەڵ ئەو كەسەدا نییە، كێشەكە تەنیا لەبەر ئەوەیە كە من پێشمەرگەی زێرەڤانیم و ئەویش سەرەتا لە ڕێگەی فەیسبووك هەڕەشەی لێكردووم و دەیگوت بۆ چی دەنگتان بە من نەداوە و تۆ بە كرێ گیراوی كوردانی .”
دوای ڕووداوەكە، هێزێكی سوپای عێراق گەیشتووەتە ناوچەكە و نووسینگەی پارتی تەقەدوومیان داخستووە و حهوت لە پاسەوانی تەقەكەرەكەش خۆیان ڕادەستی هێزە ئەمنییەكان كردووە و تا ئێستاش بەربژێرەكە دەستگیر نەكراوە .


































































