لە عەرەبییهوه: هونهر مهحمود
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ کەناڵی رابیعەی عێراقی بلاویکردۆتەوە، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریکا لە ڕۆژێکدا 46 هەزار بەرمیل دابەزیوە.
ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، هەفتەی ڕابردوو هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا کەمیکردووە.
لە ڕاپۆرتی هەفتانەی خۆیدا، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی نێودەوڵەتی ئاماژهی بهوهكردووه، هەفتەی ڕابردوو هاوردەکردنی نەوتی خاوی ئەمریکا بە تێکڕای 4.67 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە حەوت وڵاتی گەورەوە بووە، کە 219 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا کەمبووەتەوە بە بەراورد بە تێکڕای هەفتەی ڕابردوو 4.889 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەشی خستۆتەڕوو، “هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریکا بە تێکڕا 149 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بووە، کە بە 46 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا کەمبووەتەوە بە بەراورد بە تێکڕای هەفتەی ڕابردوو کە 195 هەزار بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا”.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە “گەورەترین سەرچاوەی هاوردەکردنی نەوت بۆ ئەمەریکا هەفتەی ڕابردوو لە کەنەدا بووە، بە تێکڕای 3.557 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، دوای ئەویش سعودیە بە 349 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، مەکسیک بە 321 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، نەیجیریا بە 136 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا”.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، “هاوردەکردنی نەوتی خاوی ئەمریکا لە ئیکوادۆرەوە بە تێکڕا 98 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بووە، لە ڤەنزوێلاشەوە 60 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە کاتێکدا هەفتەی ڕابردوو هیچ نەوتێک لە لیبیا، بەرازیل و کۆڵۆمبیا هاوردە نەکراوە”.































































