زاری كرمانجی :
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، ئەم وێنانەی بڵاوكردۆتەوە و ئاماژەی بەوەداوە، ئاگاداركراینەوە لە لایەن مقدمی هاتووچۆ ( فخرالدین چلبی) لە هەبوونی ڕووداوێكی هاتووچۆ لە جۆری لادان لە ڕێگا، ئۆتۆمبێلی جۆری پیكاپ دێر لە ڕێگای سۆران- سیدەكان نزیك لۆفەكانی سەری بەرد لە ڕێگا لایدا، ئێستا تیمەكانی بەرێوەبەرایەتی بەشی هاتووچۆی سیدەكان سەرقاڵی راست كردنەوە و هێنانەوەی ئۆتۆمبیلەكەن بۆسەر ڕێگا داوا لە شوفێران دەكەین پابەندی رێنماییەكان بن، بۆ سەلامەتی هەموو لایەك.




































































