پشتیوان كەریم – زاری كرمانجی :
لە سەنتەری بازاڕی قەزای ناوەندی سۆران، چەندین جۆری بەرهەمی خۆراكی ژەمی بەیانیان دەست دەكەوێت، بە پێی گووتەی فرۆشیارێكی بەرهەمەكانی ژەمی بەیانیان بە تایبەت ئەوانەی كە %100 خۆماڵین خواستی زۆریان لەسەرە.
هاوار دەرگەڵەیی خاوەنی فرۆشگای هاوار و گەیلان لە سەنتەری قەزای سۆران، بۆ زاری كرمانجی دەڵێت:” هەر یەك لە بەرهەمەكانی (پەنیر، ژاژی، ماست، كەشك، لۆر) مان هەیە كە بەرهەمی كوێستانەكانی سنووری ئیدارەی سۆرانە و لێرەوە دەیانفڕۆشین.”
دەرگەڵەیی گووتیشی:” پەنیری ناو پێست هەم بە تامە و هەمیش خێرایە لە فڕۆشتندا كە نرخی یەك كیلۆی بە 18 هەزار دینارە، لە دوای ئەو ژاژی دێت ئەویش نرخی یەك كیلۆی بە هەشت هەزار دینارە و ماستی مەڕ نرخی یەك كیلۆی بە 2500 تا 3500 دینارە، هێلكەی خۆماڵییش فڕۆشی زۆرە لەسەرە بەڵام رێژەیەكی كەمی دەهێتە بازاڕ”.



