لەگەڵ تەواو بوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەی پەرلەمانی عێراق، هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی داهاتووی حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ دەستی پیكردووە.
سسودانی خۆی بە براوە دەزانێت و لە هەوڵی جددی دایە بۆ پێكهینانی فراكسیۆنێكی گەورە لە پەرلەمانی عێراق تا دەنگی پێویست بۆ كابینەكەی دابین بكات، بەڵام ئەمە كارێكی ئاسان نابێت بۆ سوودانی لەبەر ئەوەی لە ئێستاوە
به‌ره‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه هه‌وڵ ده‌دات خۆى وه‌ك گه‌وره‌ترین فراكسیۆنى په‌رله‌مانى عێراق بناسێنێ، چوار لایه‌نى شیعه‌یش ره‌تى ده‌كه‌نه‌وه بۆ جارێكى تر سوودانى ببێته‌وه سه‌رۆك وه‌زیران.
زانیارییەكان ئاماژە بۆ جووڵه‌یه‌كى سیاسى دەكەن بۆ ئه‌وه‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى خۆى وه‌ك فراكسیۆنى گه‌وره‌ى په‌رله‌مان بناسێنێ.
ئەو چوارچێوه‌یەی زۆربه‌ى لایه‌نه شیعه‌كانی تیدا بەشدارن، وه‌ك به‌ره‌یه‌كى سیاسى ركابه‌ر له به‌رانبه‌ر ره‌وتى سه‌در پێكهات و ئه‌گه‌رى ئەوە هه‌یه وه‌ك گه‌وره‌ترین فراكسیۆن خۆ نمایش بكات .
رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت، لە هەواڵێكیدا ئاماژە بە جولەكانی ئەم چوار چێوەی كردووە و نووسیویەتی ” قه‌یس خه‌زعه‌لى سه‌رۆكى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق، سه‌ردانى هه‌ریه‌كه له هادى عامرى و عه‌مار حه‌كیم و نوورى مالیكى كردووه، هه‌ر چواریان له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون ده‌رفه‌ت به سوودانى نه‌ده‌ن ببێته‌وه سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌مه‌یش چانسى سوودانى كه‌م ده‌كاته‌وه”.
لە لای خۆشیەوە سوودانیش دەستەوەستان نییە و لە بەغدا و هەرێمی كوردستان دەستی بەجولە كردووە، بەڵام ئایا بۆ جاری دووهەم بازی بەختی بوونی بە سەرۆكی حكومەت لەسەر شانی دەنیشێتەوە یا نە، لە ماوەی داهاتوو روون دەبێتەوە.
ئەمە لە كاتێكدایە بەپێی بڕیاری دادگای باڵای عێراقی فیدراڵ، گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی بۆ پێكهێنانی حكومەت رادەسپێردرێت.
بۆیەش بە پێی هەموو ئاماژەكان پێكهێنانی كابینەی داهاتووی حكومەتی عێراق ئاسان نابێت.


































































