شەهلا سۆفی ـ زاری کرمانجی:
د.سۆران زراری دەڵێت: ئەنفلۆنزا ڤایرۆس کە دووجۆری هەیە (A, B)کە توشی بەشی سەرەوەی ڕێڕەوی هەناسە دەبێت و کاریگەری هەیە لەسەر سییەکان،کە بەهۆی لەناوچوونی خانەکان دەبێتە هۆی سووربوونەوەی ناپۆشی ڕێڕەوی هەناسەو دروست بوونی بەلغەم و کۆکە .لەهەندێ حاڵەتدا ئۆکسجینی نەخۆش دادەبەزێت بۆیە هەست بە هەناسە تەنگی و ئازاری قوڕگ و سینگ دەکات. ئەم پەتایە دەگوازرێتەوە لە کەسێک بۆ کەسێکی تر بۆیە پێویستە نەخۆش خۆی بپارێزیت و بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک پشوو بدات. دکتۆر سۆران باسی لە چارەسەرەرییەکان کردو گوتی: باشترین چارەسەر پشوودان و خواردنی شلەمەنی و سوپ و شەربەتی فرێش وهەنگوینە و پێویستە ئەوانەی بەتەمەن و نەخۆشی درێژخایەنییان هەیەو بەرگری لەشیان کەمە لەکاتێک دۆخیان باشتر نەبوو سەردانی پزیشک بکەن و بێ ڕاوێژ چارەسەر وەرنەگرن.
































































