مەنسور عومەر، سەرۆكی شارەوانی مەزنێ لە سنوور قەزای مێرگەسۆر بۆ زاری كرمانجی ئاشكرای كرد: لەسەر ڕاسپاردەی مەلامستەفا بارزانی لە لایەن سەرۆكایەتی شارەوانی مەزنێ ڕێگای سەرەكی كانی شەكر لە سنووری سەرۆكایەتی شارەوانی مەزنێ قیرتاو دەكرێت.
سەرۆكی شارەوانی مەزنێ لە سنوور قەزای مێرگەسۆر، گوتیشی: سوپاسی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەت و پاڵپشتی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی و غەفوور ئەحمەد قایمقامی قەزای مێرگەسۆر و بەرێوبەری ناحیە و دەكەین بۆ پاڵپشتی و هاوكاریان.
مەنسور عومەر، سەرۆكی شارەوانی مەزنێ لە سنوور قەزای مێرگەسۆر، دەشڵێ: ڕێگاكە كارئاسانی زۆر بۆ پرۆسەی تانكەرینی دابینكردنی ئاو بۆ هاووڵاتییانی چەندین گوندی قەزای مێرگەسۆر و كار ئاسانی دەكات بۆ گەشتیارەكانی هاوینەهەواری كانی شەكر و سیمایەكی جوانتر بەو شوێنە دەدات.


































































