شەهلا رەشید- زاری كرمانجی :
شەهلا ساڵح، مامۆستا لە بەشی سياسهت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان له زانكۆی سۆران، باسی پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەكان و كاریگەری لەسەر كۆمەڵگە دەكات و دەڵێت:” باگراوندی مێژوو ئەو هەڵمەتە داگیركارییانەی لەسەر كورد هەبووە لە ململانێی سیاسی ئێستادا زۆر جێی دەبێتەوە، تاكی كورد چ لەناو حزب بیت یاخود نە، لە دەسەڵات بیت یان نە، دەبێ خۆی یەكلایی بكاتەوە لەسەر هەندێك بابەت، دەبێ ئامانج و پلانی خۆی هەبێت، ئەگەر تۆ پارتێكی سیاسی بیت و بتەوێت پۆستێك بدەیت دەست كەسێك پێویستە كەسەكە شایەنی پۆستهكه بێت.
گووتیشی:” لە هەرێمی كوردستان، حزب بووهتە پیشە نەك زانست، چەندەها كەس دەرچووی بەشی سیاسین و رێژهيهكى كەم لەناو سیاسییەكان جێیان بووەتەوە، كەواتە لێرەدا ئێمە پشت بە ئەزموون دەبەستین نەك زانستەكە، یان كەسێك دەروونناسی یاخود كۆمەڵناسی تەواو كردووە، ئەگەر لە پیشەیەكی دیكەدا بێت ئەوا بە زانستە مەعریفەكەی خۆی كارەكان بەڕێوە دەبات، كەواتە ئەمە زانست نییە تەنها كار بەڕێ كردنە.