ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 13-11-2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرۆكایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆبوونەوەی ئاسایی كرد، وا چاوەڕوان دەكرا، لەچوارچێوەی كۆبوونەوەكە باسی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانیش كرا، بەڵام باسی نەكرا.
هەرێمی كوردستان هەموو پابەندبوونەكانی خۆی بۆ پرسی مووچە جێبەجێ كردووە؛ لیستی مووچە نێردراوە و وردبینی تێدا تەواوبووە، هەناردەی نەوتی كوردستان بەردەوامە و داهاتی ناوخۆیی 120 ملیار دیناری مانگی نۆ ئامادەیە.


































































