زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، شەپۆلێکی باران تەواوی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە، ئاماژەی بەوەشدا، سەرەتا بە نمەباران دەستپێدەکات پاشان کاریگەرییەکەی زیاد دەبێت بهجۆرێك هەندێ جار ههوره تریشقهو بارانی لهگهڵ دهبێت و هەروەها ئەگەری برێکی کەم لەبەفر بارین هەیە لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوورو باکووری رۆژهەلات.
ڕوونیشی کردووەتەوە سەبارەت بە پلەکانی گەرما نزم بوونەوەیەکی بەرچاو بەخۆوە دەبینێت بەجۆرێک تاکوو رۆژی یەک شەممەی داهاتوو، نزیکەی 10 پلەی سیلیزی کەم دەبێتەوە بهراورد به تۆماركراوهكانی ئهمرۆ , هەروەها چالاک بوونی خێرایی با هەیە بەتایبەتی بۆ رۆژی شەممەی داهاتوو کە پێشبینی دەکرێت بگاتە سەروی 40 کم لە کاتژمیرێکدا.


































































