ڕه‌هێل ته‌لعه‌ت دزه‌یی
له‌م وڵاتانه‌ی هێشتا باوک سالاری و تا ڕاده‌یه‌کیش دواکه‌وتوون و یاساکانیان به‌ته‌واوی مافی مرۆڤی تێدا ڕه‌چاونه‌کراوه، به‌تایبه‌تیش مافی ژنان، بۆیە ژنان په‌نا ده‌به‌نه به‌ر شێوازی جۆراوجۆر بۆ پاراست و مانه‌وه‌ی خۆیان.
له کاتێکدا نه یاسایه‌ک هه‌یه مافه‌کانی بپارێزی، نه داب و نه‌ریت و کلتووری کۆمه‌ڵگەکه دادپه‌روه‌ری پێ به‌خشیوه.
کۆمه‌ڵگەی کوردیش یه‌کێکه له‌م کۆمه‌ڵگەیانه‌ی ژن و پیاو یه‌کسان نین له‌به‌رده‌م یاسایه و مافه‌کانیان وه‌ک یه‌ک نه‌پارێزراوه، ئه‌مه‌ش وایکردوه ژنان په‌نا ببه‌ن بۆ هه‌ندێ کردار، ڕاسته‌وخۆ کاریگه‌ری ده‌بێ له‌سه‌ر خێزان وکۆمهڵگە.
به‌شێک له ژنان بۆ دڵنیابوون له دواڕۆژی خۆیان، منداڵه‌کانیان وه‌ک قه‌ڵغانێک بهکاردههێنن۰ به‌بێ ڕه‌چاو کردنی ئه‌وه‌ی ئه‌م کرداره‌یان تاچه‌ند کاریگه‌ری له‌سه‌ر که‌سایه‌تی و ده‌روونی منداڵه‌که‌یان داده‌نێت.
ئه‌مانه ئه‌م ژنانه‌ن، به‌هه‌ر هۆیه‌ک بێت متمانه‌یان به ده‌ورووبه‌ی خۆیان نه‌ماوه، نه باوک، برا، مێرد، کۆمه‌ڵگە، نه‌یانتوانیوه دڵنیاییان پێ ببه‌خشن.
کاردانه‌وه‌ی ئه‌م نادڵنیایه ئه‌وه‌یه ئه‌م ژنانه له‌کاتی منداڵ بوونیان وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی پیاوه‌کان له کۆمه‌ڵگەی کوردی دا په‌روه‌رده‌ی منداڵه‌کانی به ژن سپاردوه‌و به یه‌کێک له ئه‌رکه زۆره‌کانی ژن ده‌زانێت، به‌شێوه‌یه‌ک منداڵه‌کان په‌روه‌رده ده‌کات، که منداڵه‌که هۆگری دایکی ببێت وئه‌وه‌ی دایکی ده‌یڵی و ده‌یکات ڕاسته‌و پشتوانی ده‌کات، به‌م شێوه‌یه منداڵه‌کان له هه‌رکێشه‌ک ڕووبدات له نێوان دایک و باوک، ئه‌وان پشتی دایکیان ده‌گرن و باوک وه‌ک نه‌یاری خۆیان سه‌یر ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش به‌رهه‌می ئه‌م په‌روه‌رده‌یه‌یه که دایک به مه‌بست په‌یڕه‌وی ده‌کات، وێنه‌ی باوک له‌لای منداڵه‌کانی وه‌ک که‌سێکی خراپ و ستهمکارنیشان ده‌دات.
به‌مجۆره باوک وه‌ک که‌سێکی نامۆ له ناو خێزان سه‌یر ده‌کرێت و هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێکی لێ دهسندرێت، له هه‌ندی کات له‌وانه‌یه بێڕێزیشی پێ بکرێت له‌لایه‌ن منداڵه‌کانی، به‌مجۆره دوو به‌ره درووست ده‌بێت له خێزانه‌که‌دا، به‌ره‌ی دایک ومنداڵه‌کان، وه به‌ره‌ی باوک به‌ته‌نیا.
باوک پاش ئه‌وه‌ی ساڵانێکی زۆری به‌کار هێنا بۆ درووست کردنی خێزان، و کار کردن و پێگه‌یاندنی منداڵه‌کانی و دابێن کردنی پێداویستیه‌کانیان، له کۆتایی به‌ته‌نیا ده‌مێنێته‌وه، خۆی له دۆخکی زۆر ناخۆش دژوار ده‌بێنێته‌وه، هه‌ست ده‌کات ڕه‌نج به خه‌سار چووه. له‌م کاته‌دا دوو ڕێگای له‌پێشه، یان به هه‌موو جۆرێک ڕازیبێت به‌وه‌ی خێزان و منداڵه‌کانی ده‌یڵێن و دهیکهن۰
یان ده‌ست به ژیانێکی تازه بکاته‌وه و خێزانکی تازه درووست بکات و تێدا که‌سایه‌تی وه‌ک پیاوێک تێدا پارێزراو بێت، به‌ڵام چۆن ده‌توانێ دڵنیا بێت که ئه‌م ژنه‌ش هه‌وڵ نادات منداڵه‌کانی لێبکات و به‌ته‌نیا بیهلتهوه؟
دیاره پێچه‌وانه‌که‌شی هه‌یه، من له‌گه‌ڵ هیچیان دا نیم منداڵ ده‌بێ به شێوه‌یه‌ک په‌روه‌رده بکرێت ڕێز له دایک و باوک بگرێت و وه‌ک یه‌ک خۆشێانی بوێت وهه‌رده‌م وه‌ک شتێکی پیرۆز و پێشڕه‌و سه‌یریان بکات.
به‌وه‌ی منداڵ به‌رهه‌می خۆشه‌ویستی ژن و پیاوه، بۆیه ده‌بێ هه‌ردووکیان به له خۆبووردوانه په‌روه‌رده‌ی منداڵه‌کانیان بکه‌ن و ئه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی منداڵه‌کاندایه فێریان بکه‌ن، نه‌وه‌ک منداڵ به‌کار بێنن بۆ خۆشی و به‌رژوه‌ندی خۆیان.
دروست کردنی خێزان و دواتر منداڵ درووست کردن کارێکی زۆر پیرۆز و گرنگه، بۆیه ده‌بێ پێش هه‌نگاونان به‌ره‌و دروست کردنی خێزان زۆر بیری لێبکرتهوه له‌لایه‌ن ژن و پیاوه‌که‌وه، ده‌بێ له ناخه‌وه باوه‌ڕیان به‌یه‌ک هه‌بێ و خۆشه‌ویستی و ڕێزگرتنی یه‌کتر بکه‌نه پایه‌کانی ماڵه‌که‌یان.