وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە – ئادار عبداللە
لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان، زۆرێک لە خەڵکی تووشی وشکبوونی پێست دەبن بە تایبەتی خورانی پێست هەندێک کەس لەوانەیە بە سووکی ئەم نیشانانەی لێ دەربکەوێت بەڵام زۆرێکیان توشی هەوکردن و وشکبوونی پێست دەبن بە
تایبەت لە دەموچاو، دەست، قۆڵ و شوێنەکانی دیکە.
ماڵپەڕی جیهانی : Max Healthcare ئەمانە هەمووی لە ئەگەری هەوای سارد و کەمبوونەوەی شێیە هەندێک کەس کاتێک هەوای ساردیان بەر دەکەوێت تووشی خوران دەبن و هەندێکیان کاتێک لە شوێنێکی گەرم و داخراو دان لەش هەست بە گەرمایێکی زۆر دەکات و توشی خوران دەبێت کە زۆر جار ئارەق کردنەوەش پێست توشی خوران دەکات بەڵام خۆشبەختانە دەتوانی چارەسەری ئەو خورانە بکەی و رێگری لە لیری زستان بکەی و ڕۆتینێکی گونجاو بۆ پێستت بەکار بێنی بۆ ئەوەی شێدار ببن و دووبارە خوران روونەدات ئەم لیرە لە زستاندا زیاتر بڵاوە چونکە هەوای سارد و گەرمبوون پێست لە ڕۆنی سروشتی دادەماڵێت و هەستیارتر و خرابتر دەبێت. ئەو کەسانەی پێستی وشکیان هەیە وەک ئەگزیما یان نەخۆشیەکانی تری پێست، ئەگەری تووشبوون بە لیری زستانە زیاترە، هەرچەندە کاریگەری لەسەر ئەو کەسانەش هەیە کە هیچ نەخۆشیێکی پێستیان نیە چوونکە ئەمە بەهۆی گۆڕانکاری هەواوە ڕوودەدات و ئەوانەی ڕووبەڕووی زستانێکی سەخت دەبن نیشانەکانی لیری زستانە کە دەبنە هۆی خوورانی پێست بە گوێرەی وشکبوون و وروژاندنی پێست دەگۆڕێن هەندێک کەس هەست بە ناڕەحەتی و توند بوونی پێست دەکەن و هەندێکی تر بە دەست خوران و سووربوونەوە و برین دەناڵێنن چارەسەریش وەرگرتنی ڕێنمای پزیشکییە و بەکارهێنانی ئەو کرێمانەی بۆ شێدار کردنەوەی پێست بەکار دێن
































































