كرمانج عزەت سلێمان بەگ دەرگەڵەیی، بەرپرسی لقی 11ی پارتی لە ڕاپەڕین، ل وتارێكدا كە نووسیویەتی دەڵێت: سەركەوتنی پارتی واتە دوو سەركەوتن، سەركەوتنی پڕۆسەی دەنگدان بەو ئارامیە، ئاماژەی پێگەیشتنی هەستی بەرپرسیارەتی خەڵكە بۆ ئارامی و ئاشتەوایی كە ئاواتی هەموومانە، هەروەها سەركەوتنەكە مەدرەسەی ئیرهابی فكری درز پێ برد.
١-سەركەوتنی پڕۆسەی دەنگدان بەو ئارامیە، ئاماژەی پێگەیشتنی هەستی بەرپرسیارەتی خەڵكە بۆ ئارامی و ئاشتەوایی كە ئاواتی هەموومانە.
٢- سەركەوتنی پڕۆسەی یەك ملیۆن دەنگدەری لیستی پارتی لەسەر ئاستی كوردستان و بەرز بوونەوەی دەنگەكانی لە سنوڕی ڕاپەڕین، بۆ ١٥٤٩٧ دەنگدەر و زیاد بوونی نزیكەی دوو هەزار دەنگ لە ماوەی تەنیا ساڵێك، ئاماژەی چەكەرە كردنی درەختی هەمیشە نەوەری پارتیمانە بە گشتی و لەو سنوورەی كە دەیان ساڵە پەروەردەی نەوەكانی ئێرەی لە چاو وون و لە گوێ پێ كەڕ دەكەن تا ڕۆل و تونای پارتیمانی پێ بشارنەوە بە تایبەتی.
خۆشبەختانە ئەو سەركەوتنە مەدرەسەی ئیرهابی فكری درز پێ برد و ئاسۆی ڕۆلی پارتی بۆ لەمەودوا لەو سنوورە فراوانتر كرد.
بەو دەنگە ڕازین و بەرپرسیارەتی سبەینێمان گەورەتر بوو لە ئاست دەنگی خەڵك و، ئێمەش منەتبار و وەفادار دەبین بەرامبەری.
سوپاس بۆ هەموو كادر و ئۆرگانەكانی حزب لە سنوری لقی١١و تێكڕای ئەندامانی.
سوپاس بۆ دەنگدەرانی یەكەمجارە دەنگ بە پارتیمان دەدەن، چ بە نەهێنی، چ بە ئاشكرا.
سوپاس بۆ كادرانی پێشكەوتوی پارتیمان كە ڕۆلیان زۆركارا بوو، چ ئەوانەی دانیشتووی سنوورەكەن و، چ ئەوانەی لە شوێنەكانی دیكە هاتن بۆ هاوكاریمان.
سوپاس بۆ فەرماندە سەربازیەكان و هێزەكانی ئەیلوول و گوڵان و خەبات و قوتابیان و لاوان و ئافرەتان و پیشەییەكان.
هەموو جەماوەری سنورمان بە هەموو چین و توێژەكانەوە.
سوپاس بۆ ڕۆلی كاندیدە بەڕێزەكانمان كە هەموویان بە سەركەوتوو دەبینین.
هەڤاڵان.. پێكەوەیی ئەو جارەمان لەو هەڵمەتە چ ئەوانەی پلەی هەبووە یان نەبووە، نیشانەی ئەوەیە بۆ سەرخستنی پارتیمان، كوڕ و كچی ساتەوەختە دژوارەكانین. ئەوەش لوتكەی هەستی بەرپرسیارەتیە.
بۆ منیش شانازیە لەو شەش مانگەی پێكەوەین، بە كەسی خۆتان زانیم و سەبر و ئارامیتان لەگەڵم هەبوو، بۆیە شانازی بە هەمووتانەوە دەكەم، بۆ خۆشم هەر لێرە ئەو هەستە تێر سەركەوتوویە دەبینمەوە كە تا ئەبەد منەتباری بم.
پیرۆز بێ لە جەنابی سەرۆك بارزانی و هەردوو جێگرەكانی و سەركردایەتی و هەموو پێشمەرگە و بنەماڵەی شەهیدان و هەموو كوردستانیەكی خاوەن شەرفی نەتەوەیی و نیشتمانی.
كورستان ئاوەدان و ئارام و پێشكەوتوو..


































































