زاری كرمانجی-سۆران
رۆژی10-11-2025، سیداد بارزانی، نوێنەری سەرۆك بارزانی، پێشوازی لە بەڕێوەبەر و ژمارەیەك لە ستافی دەزگای زاری كرمانجی بۆ رۆشنبیری و راگەیاندن كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا سیداد بارزانی وێڕای دەست خۆشی لە كارمەندانی دەزگای زاری كرمانجی كە بەشێوەیەكی پیشەییانە ئەركی راگەیاندنی رادەپەڕێنن، تیشكی خستەسەر گرینگی گەشە پێدانی دەزگا بۆ ئەوەی زیاتر بتوانێت ببێتە دەنگ و رەنگی هاووڵاتییان و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.


































































