زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، بڵاوی كردووەتەوە بەهۆی هاتنی وەرزی سەرما خواست لەسەر بەكارهێنانی ئامێرە كارەباییەكان زیادی كردووە، داوا لە هاووڵاتییان دەكرێت هۆشیاربن لەكاتی بەكارهێنانیان و چەند رێنماییەك دەخرێتە روو.
۰۱ بەکارنەهێنانی تەقسیمی کارەبایی بێ کوالێتی و وایەر لاواز و خۆ بەدوور گرتن لە سەرە تەقسیم بۆ چەند ئامێرێکی کارەبایی کە لۆدێکی زۆر دەخاتە سەر سویچ پلاکەکە و بەپێی کات دەبێتەهۆی گەرم بوون و توانەوە و گڕگرتنی.
۰۲ هۆکارێکی دیکەی سەرەکی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵدا لوولکردنی وایەرێکی زۆری تەقسیمی کارەبایە لە پشتی تەلەفزیۆن و تەباخ و غەسالەی جل شوشتن و ئامێرەکانی تر، کە لە ئەنجامی ئەم لوولکردنەدا گەرمبوون ڕوودەدات و توانەوەی وایەرەکەی لێ دەکەوێتەوە.
۰۳ یەکێک لە هەڵە مەترسیدارەکانی تری ئاگرکەوتنەوە ڕاکێشانی وایەری تەقسیمی کارەبایە لە سویچ پلاکێکەوە بۆ ئامێرێکی کارەبایی لە جێگەیەکی تر بە ژێر فەرش و کومباردا کە ڕێژەیەکی زۆر ماددەی نایلۆنی تێدایە و بە کەمترین پلەی گەرمی وایەرەکە، تواندنەوە و گڕگرتن دروست دەبێت.
۰٤ بەجێ نەهێشتنی موبایل و لایت شەحن بە شەحنەوە لەکاتی نوستن لەسەر قەنەفە و فەرش و ئەو مادانەی ڕێژەیەکی زۆر نایلۆن و ئیسفنجیان تێدایە، ئەم خاڵە زۆر مەترسیدارە و چەندین ڕووداوی لەم جۆرەمان لەبەردەستایە بە ئامار، شاحینەی مۆبایلێک چەندین قوربانی لێ کەوتووەتەوە.
۰٥ نەکوژاندنەوەی هیتەری کارەبایی کە زۆرێک لە خەڵکی بەکاری دەهێنێت دوای نوستن وەک گەرم کەرەوەیەک، کە زۆرجار وایەری هیتەرەکە یاخود سویچی پلاکەکە بەهۆی لۆدی زۆری هیتەرەکە دەتوێتەوە، یاخود فەرشی ژێـری، یا جلوبەرگ کە خانمان دایدەنێن بۆ وشککردنەوە لەبەردەمیدا گڕدەگرێت.
٦. هەر سویچ پلاكێك دووگمەی كارپێكردنی نەجولا ئیشی نەكرد واتە لە ژوورەوە گەرم بووە تواوەتەوە بۆیە دەبێت دەست بەجێ بگۆردرێت.
٧. ئەگەر كارەبای ماڵەكەت چەند جارێك بەرگەی نەگرت و سركێتی دەكرد لە ناو بۆردەكە بەواتای ئەوە دێت كارەبای ماڵەكەت بەریەکكەوتنی وایەرەكانی لە ئارادایە بۆیە پێویستە زوو چارەسەر بكرێت و بەدواداچوون بكرێت.