زاری کرمانجی-سۆران
لە چەند رۆژی داهاتوو ۱٠ ئامبۆلانسی پێشکەوتوو بۆ نەخۆشخانەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دابین دەکرێن
بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران ڕایگەیاند؛ لە چوارچێوەی پلانەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێناو باشتر کردنی ئاستی خزمەتگوزاری تەندروستی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لەسەر ڕاسپاردەی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چەند رۆژی داهاتوو ۱٠ ئامبۆلانسی پێشکەوتوو بۆ سەرجەم نەخۆشخانەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دابین دەکرێن.


































































