هونهر مهحمود
و. له عهرهبیهوه
ئاژانسی ههواڵی عێراقی ( واع) ئهمڕۆ دووشهممه 10ی تشرینی دووهمی 2025، بڵاویكردۆوهتهوه، كه هەڵبژاردەی بەلجیکا گورزێکی گەورەی بەرکەوت، دوای ئەوەی تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێز و ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدرید تووشی پێکانێکی ماسولکەیی بوو و بەهۆیەوە لە یارییەکانی پاڵاوتنەکانی مۆندیالدا دووری بخاتەوە.
یانهی ڕیال مەدرید ئهمڕۆ دووشەممە لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا دهڵێت؛ گۆڵپارێزە تەمەن 33 ساڵەکە تووشی پێکانێکی ماسولکەیی قاچی ڕاستی بووە،
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەبێ ئەوەی ماوەی ئامادەنەبوونی دیاری بکات، پشکنینی پزیشکی پێویستی بۆ کراوە، لە هەمان کاتدا تەنها ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە، کە ڕۆژانە چاودێری بارودۆخەکەی دەکرێت لە ماوەی چاکبوونەوەدا.
تا ئێستا یەکێتی تۆپی پێی بەلجیکا هیچ لێدوانێکی فەرمی سەبارەت بە پێکانەکەی کۆرتوا بڵاونەکردۆتەوە، لە کاتێکدا هەڵبژاردەکە بەهەمان شێوە بەدەست نەبوونی ئەستێرەی ناوەڕاستی یانەكهی ( کیڤن دی برۆین ) دەناڵێنێت، کە ماسولکەکانی ڕانی پێکانی هەیە و بۆ چەند مانگێک لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.
هەڵبژاردەی بەلجیکا لە پاڵاوتنەکاندا پێشەنگی کۆمەڵەی دەیەمی گرتووە و پێش هەردوو یانەی مەقدۆنیای باکوور و وێڵز کەوتووە و ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی شەممەی داهاتوو لە یاریگای ئاستانە ڕووبەڕووی کازاخستان ببێتەوە، پێش ئەوەی لە ١٨ی ئەم مانگە لە شاری لیێج میوانداری لیختنشتاین بکات. هەڵبژاردەکە ئەگەر لە کازاخستان بباتەوە، ڕاستەوخۆ سەرکەوتن بۆ یاری کۆتایی مۆندیالی ساڵی داهاتوو مسۆگەر دەکات.


































































