د. حەسیب ئەدیب زاخۆی*
مانگی ڕابردوو یەکێتی ئەوروپا کۆنترۆڵی سنوورەکانی بۆ دیپلۆماتکارانی ڕووسیا توندتر کرد. ئێستا، هەموو هاووڵاتیانی ڕووسیا مەرجی توندتری چوونە ژوورەوەیان بەسەردا دەسەپێنرێت. ئیستسنایەکان کەمن و زۆرن. یەکێتی ئەوروپا چیتر ڤیزەی فرە چوونەژوورەوە بە هاووڵاتیانی ڕووسیا نادات. کۆمیسیۆنی ئەورووپا ڕوونی کردەوە: ئەمە بەو مانایەیە کە هاووڵاتیانی ڕووسیا هەر جارێک کە دەیانەوێت گەشت بۆ یەکێتیی ئەورووپا بکەن، دەبێت داوای ڤیزەی نوێ بکەن. ئیستسناء بۆ ئەو کەسانە هەیە کە خزم و کەسی نزیکیان لە یەکێتی ئەوروپا هەیە، شۆفێری بارهەڵگرەکان و کارمەندانی دیکەی گواستنەوەی سەرنشین و بارهەڵگر. هەروەها ئیستسنای سنووردار بۆ ناڕازییان، ڕۆژنامەنووسانی سەربەخۆ و چالاکوانانی مافی مرۆڤ هەیە. هەموو کەسێکی تر دەبێت بۆ هەر چوونە ژوورەوەیەکی پلان بۆ داڕێژراو داوای ڤیزەی نوێ بکات.
*ڕۆژنامە نووس و پەیامنێری دیپلۆماتکاری نێودەوڵەتی لە ئەڵمانیا


































































