ئەمڕۆ دووشەممە 10ی تشرینی دووەمی 2025 لە پیرمام، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە محەمەد ئەلحەسان نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق و سەرۆکی نێردەی یۆنامی کرد.
لە دیدارەکەدا دوایین پێشهات و گۆڕانکاریی و بارودۆخی ناوچەکە تاوتوێ کرا، هەروەها پڕۆسەی سیاسیی لە عێراق و هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خرایە بەرباس و گفتوگۆ. هەردوولا هاوڕابوون لە گرنگی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە پڕۆسەیەکی ئارام و دیموکراتیدا.


































































