ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ڕێكخستنه‌كانى سنوورى لقى شه‌شى ئه‌وروپاى پارتى ديموكراتى كوردستان كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه فازل ميرانى به‌رپرسى كارگێڕى مه‌كته‌بى سياسى و زه‌عيم عه‌لى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى ئاماده‌ى بوون، نێچيرڤان بارزانى وێڕاى به‌خێرهێنان، ستايشى دڵسۆزى و هه‌ڵوێستى نيشتمانپهروهريى ڕێكخستنه‌كانى پارتى كرد كه له ئه‌وروپاوه گه‌ڕوانه‌ته‌وه كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى به‌شداريى له هه‌ڵبژاردندا بكه‌ن.
نێچیرڤان بارزانی تيشكى خسته سه‌ر گرنگيى هه‌ڵبژاردن و به‌شدارييه‌كى فروان له پرۆسه‌ى ده‌نگداندا، هه‌روه‌ها ڕۆڵى گرنگ و كاراى ڕێكخستنه‌كانى پارتى و ڕه‌وه‌ندى كوردستانى له ئه‌وروپا به گرنگ له‌قه‌ڵه‌م دا كه ده‌توانن له زۆر بواردا خزمه‌تى كوردستان بكه‌ن.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، نێچيرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به دۆخى سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و دووپاتى كرده‌وه كه كوردستان له هه‌موو ڕوويهكهوه به‌رده‌وامه له پێشكه‌وتن، هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه داهاتووى كوردستان گه‌شه.
لاى خۆيانه‌وه ژماره‌يه‌ك له ئاماده‌بووان، وێڕاى خستنه‌ڕووى دۆخى ڕێكخستنه‌كانى پارتى و ڕه‌وه‌ندى كوردستانى له ده‌ره‌وه‌ى وڵات، داوايان كرد كه هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ عێراق هه‌وڵ بدات له هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوودا ده‌نگدان بۆ ڕه‌وه‌ندى كوردستانى و عێراقى فه‌راهه‌م بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى له‌و مافه بێبه‌ش نه‌بن.


































































