وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە – ئادار عبداللە
ئەگەر منداڵەکەت بە زەحمەت خەوی لێدەکەوێت، چەند هەنگاوێکی گرنگ هەن وەک شوێنێکی باش و ئارام تاریک و سارد هەروەها بەتانی ئاسوودە یان چیرۆکی پێش خەوتن دەتوانن یارمەتیدەر بن بۆ دروستکردنی ڕۆتینێکی ئاسایی خەو کە پاڵپشتی پشوودانی منداڵان دەکات.
ماڵپەڕی جیهانی : Children’s Hospital Colorado پێش ئەوەی هەموو ئەو دەرمان و خواردنانەی کە بۆ خەوێکی ئاسوودە بەکاردێن بەکاری بێنی دەبێت بیر لە زیانەکانی بکەیەوە بۆ منداڵەکەت، گۆڕینی ڕۆتین و رێکخستنی کاتی خەو دەتوانێت بە شێوەیەکی کاریگەر مێشک ڕابهێنێت بۆ خەوتنێکی باشتر میلاتۆنین یان جەلی خەو بە شێوەیەکی گشتی وەک یارمەتیدەری خەو بۆ منداڵان و گەورەکان بەکار دەهێنرێت، بەڵام لەوانەیە ڕێگایەکی کاریگەر نەبێت بۆ بەدەستهێنانی خەوێکی ئارام لە شەودا. لەبەر ئەوەی بەکارهێنانی میلاتۆنین ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر خەوی منداڵ هەیە، هەروەها کاریگەری لەسەر ماندووبوونی منداڵ هەیە لە ڕۆژدا ئەو منداڵانەی کە ماندوو دەبن زۆر جار توڕەترن، شەڕانگێز و نیگەرانن، کەمی خەو پەیوەندی بە کەمبوونەوەی تەرکیز و لاوازی توانای کۆمەڵایەتی و مەعریفی هەیە ئەم گۆڕانکارییە لە هەڵسوکەوت دا پەیوەندیدارە بە خەوەوە بە تایبەت کاتێک میلاتۆنین بەکار دەهێنرێتئەم کێشانە روودەدەن.
دەکرێت منداڵان لە شەودا بەخەبەر بێن چونکە کاتی میلاتۆنینەکە زۆر نامێنێتەوە لە لەشدا لەگەڵ ئەوەشدا، بە گوێرەی بڕی ئەو جەلیە دەبێتە هۆی ئەوەی منداڵ لە ڕۆژدا هەست بە خەواڵوویی بکات و ئاسوودە نەبێت هەروەها دەبێتە هۆی گۆڕانکاری مەزاج، سەرئێشە و سەرگێژبوون لە منداڵان هەروەها هەندێک جار میلاتۆنین دەبێتە هۆی ترسی شەو، کابوس یان تێکچوونی خەو، بەڵام بۆ هەندێک منداڵ دەکرێت یارمەتیدەر دەبێت بۆ کەمکردنەوەی پچڕانی خەو. بە شێوەیەکی گشتی، میلاتۆنین کاریگەریێکی زۆر خراپی هەیە لەسەر مێشک و دەروونی منداڵان پێش ئەوەی ئەو جەلیە بە منداڵەکەت بدەی گرنگە بیر لە زیانەکانی بکەیتەوە پێش ئەوەی خەوێکی ئاسوودەی بۆ دابین بکەی کاریگەریە سەرەکیەکان بریتیین لە .. سەرئێشە، سەرگێژبوون، دڵ شێواندن، نائارامی گەدە، سکچوون یان قەبزی، بێزاری، تەڕبوونی جێگا، خەواڵوویی بە ڕۆژ یان کەمبوونەوەی هۆشیاری.


































































