مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
هەواڵگریی فیدراڵی عێراق، لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاشكرای دەكات لە بەغدا دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گرتووە كە ژمارەیەكی زۆر كارتی دەنگدانی تێدا بووە.
لە ڕاگەیاندراوەكەی هەواڵگریی فیدراڵی هاتووە “مەفرەزە گەڕۆكەكانی دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی، لە شاری بەغدا دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گرتووە كە ژمارەیەكی زۆر لە كارتی دەنگدانی هەڵبژاردنی تێدا بووە و تۆمەتبارەكانیش دەستگیر كراون و دانیان بەوەدا ناوە كە مەبەستیان بووە ئەو كارتانە بە شێوەیەكی نایاسایی بەكار بهێنن.”


































































