مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڕوانگەی سووری، بڵاوی كردەوە لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور هێرش كراوەتە سەر هەسەدە و سێ شەڕڤان بوونەتە قوربانی .
بە گوێڕەی ڕاپۆرتێكی ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ، ئەمڕۆ دووشەممە 10ـى 11ـى 2025، ژمارەیەك چەكدار كە گومان دەكرێت سەر بە داعش بن، لە نزیك شارۆچكەی سوسەی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور، بە چەكی دۆشكە هێرشیان كردووەتە سەر كاروانێكی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) و بەم هۆیەوە شەڕڤانێك گیانی لەدەستداوە و دوو دیكەش بریندار بوون.
هاوكات میدیاكانی نزیك لە هەسەدە بڵاویان كردەوە دوای هێرشەكە، هێزەكانی هەسەدە شارۆچكەكەیان گەمارۆ داوە و دەستیان كردووە بە پشكنین بۆ دۆزینەوە چەكدارەكان .


































































