پێشبینی دەكرێت چەند رۆژێكی دیكە شەپۆڵێكی بەفر و بارانبارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە و پلەكانی گەرماش بەڕێژەیەكی بەرچاو روو لە دابەزین بكەن.
شاڵاو هیدایەت شارەزای كەشناسی سەبارەت بە هاتنی شەپۆڵەكە دەڵێت: پێشبینی دەکرێت لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەبروسکە سەرتاسەری ناوچەکانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە.
دەشڵێت: پێشبینی دەكرێت لە ماوەی ئەم شەپۆڵەدا لە هەندێك ناوچەی چیا بەرزە سنوورییەکان بەفربارینی لێ بكەوێتەوە.
شارەزاكەی كەشناسی ئاماژەی بەوەش دا كە چاوەڕوان دەكرێت لەم شەپۆڵەدا خوای گەورە دەرگەی ڕەحمەت و بەرەکەت بكاتەوە و بارانی ڕەحمەتی خۆی بڕژێنێ بەسەر هەرێمی كوردستان.
جەختیشی كردەوە كە بەهۆی ئەوەی حاڵەتەكە ناجێگیرییە، هێز و بڕی باران و بەفربارینەكە دیار نییە و رەنگە گۆڕانكاری بەسەردابێت.


































































