شەهلا سۆفی- زاری كرمانجی :
توێژەران بۆیان دەركەوتووە كە هەڵكێشانی ئاهێكی قوڵ تەنها وەڵامێكی سۆزداری نییە، بەڵكو میكانیزمێكی بایۆلۆژیە بۆ پاراستنی هاوسەنگی لە جەستەدا، كە دەتوانێت یارمەتی كەمكردنەوەی فشاری دەروونی و ڕێكخستنی هەناسەدان و پاراستنی كاركردنی سییەكان بدات.
زۆربەی خەڵك وا دەزانن ئاه هەڵكێشان تەنها نیشانەی ماندوێتی یان توڕەبوونە، بەڵام لە ڕوانگەی زانستییەوە، هەناسەدانی قووڵیش پێویستە بۆ كاركردنی دروستی سیستەمی هەناسەدان، چونكە كیسە هەوا بچووكەكانی ناو سییەكان هەندێك جار گرژ دەبن و دادەخرێن، هەروەها ئاه هەڵكێشان یارمەتی سییەكان دەدات كە دووبارە فراوان ببنەوە و ئەم كیسانە بگەڕێنەوە دۆخی ئاسایی خۆیان.
بەڵام توێژینەوەیەكی ساڵی ٢٠٢٢ دەریخستووە كە ئاه هەڵكێشان دەتوانێت پەیوەندی بە هەست و سۆزە نەرێنییەكانیشەوە هەبێت وەك ترس، دڵەڕاوكێ، دڵتەنگی، یان ئازار و لەكاتێكدا هەناسە قووڵەكان و دەرهێنانی هەناسەدانی درێژ دەتوانێت یارمەتیت بدات بۆ ئارامبوونەوە، بەڵام ئاه هەڵكێشانی زۆر ڕەنگە نیشانەی دڵەڕاوكێ یان فشاری درێژخایەن بێت.
بە گشتی فێربوون بۆ كۆنترۆڵكردنی هەناسەدانت بە ئاگادارییەوە، بەتایبەتی بە گرنگیدان بە هەڵمژینی قووڵ و هەناسەدان، دەتوانێت سوودی هەبێت بۆ هەردوو تەندروستی سییەكان و باشتر بەڕێوەبردنی فشاری ڕۆژانە .
































































