وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە – ئادار عەبدولڵا
زیادبوونی کێشی لەش لە زستاندا باوە بەهۆی فاکتەرە فیزیۆلۆجی، هەڵسوکەوتی ژینگەی کە کاریگەری لەسەر خواردن، خۆ گونجاندن لەگەڵ سەرما و چالاکی جەستەیی و مەزاجمان هەیە.
ماڵپەڕی جیهانی : Clinikally زۆر کەس خۆیان لە وەرزش کردن لە دەرەوە دوور دەخەنەوە کاتێک کەش و هەوا سارد دەبێت سەرقاڵبوون بە وەرزش و ڕاکردن و پیاسەکردن کێشی لەش دادەبەزێنێت لە زستاندا، خەڵک حەز بە ژەمی گەرم و بەتام دەکەن کە زۆرجار دەوڵەمەندن بە چەوری و کاربۆهیدرات و خواردنی شەکری لە شەوانی زستان و کۆبوونەوەی خێزانی لەوانەیە شیرینی خۆش لەخۆ بگرێت و ببێتە هۆی زیاتر بەکارهێنانی کالۆری. و یەکێک لە هۆکارەکانی تر کەمتر بەرکەوتنی تیشکی خۆر دەبێتە هۆی دابەزینی مەزاج و ئارەزووکردنی خواردنی دەوڵەمەند بە کاربۆهیدرات بۆ باشترکردنی مەزاج و بێتاقەتی زیاتر لە مرۆڤ بە دی دەکرێت هەروەها ئێوارەی درێژتر کە دەبێتە هۆی بەرهەمهێنانی میلاتۆنین کە سستی و کەمبوونەوەی چالاکی و دابەزینی ڕێژەی سیرۆتۆنین دەبێتە هۆی زیادبوونی نیشانەی برسێتی و ئارەزووی خواردنی پڕ کالۆری.
چونکە لەش وزەی زیاتر دەسووتێنێت بۆ ئەوەی لە بارودۆخی سارددا گەرم بمێنێتەوە کە دەبێتە هۆی زیادبوونی ئارەزووی خواردن و خەوتن چونکە خەڵک کاتێکی زۆر لە ژوورەوە بەسەر دەبەن، کە زۆربەی جارەکان خەڵک لەسەر مێز کاردەکەن و کۆمپیوتەر بەکار دێنن کە دەبنە هۆی هەست کردن بە ماندوێتی یاخود سەیرکردنی فیلم و دراما وا دەکات مرۆڤ هەست بە بێزار بوون برسێتی بکات یان خەو لە دوای ماندوو بوون یان سایرکردنی Tv زۆربەی کەسەکان حەز بە خەوتن دەکەن بەتایبەت لەو کەشە سارد و باراناویە کە دەبێتە هۆی خۆشتر کردنی خەو کەمکردنی جوڵەی رۆژانە کە ئەمانە هەمووی هۆکارێکن بۆ کێشی زیاد وە کاتێک جلی زستانی دەپۆشین کە جەستەمان دەشارنەوە، لەوانەیە پشوو بدەین و جولە و وەرزش کردن دوابخەین تا کەش و هەوا باشتر دەبێت.


































































