زاری كرمانجی – سۆران :

فەرماندەیی لەشكری یەك و گوڵان، گوتی: داوا لە خەڵكی كوردستان دەكەم ڕۆژی 11ـی 11 بچنە سەر سندووقەكانی دەنگدان و دەنگی خۆیان بەو لایەنانە بدەن كە جێگەی متمانەن، تاوەكوو كوردستان ئاوەدانتر بێت.
ئەمرۆ یەكشەممە، 9ـی تشرینی دووەمی 2025، مەنسور بارزانی، فەرماندەیی لەشكری یەك و گوڵان، دوای دەنگدانی لەكۆنگرەیەكی ڕۆژژنامەوانیدا گوتی: من وەكوو پێشمەرگەیەكی هەرێمی كوردستان، داوا لە خەڵكی كوردستان دەكەم، لە ڕۆژی 11ـی 11 پێشمەرگە بن.
ئاماژەی بەوەشدا، هەر وەختێك هەرێمی كوردستان پێویستی بە بەرگریی هەبووبێت، پێشمەرگە بە خوێنی خۆی بەرگریی كردووە، دەشڵێت: “ئەو ئارامی و ئاسایش و ئاوەدانییەی لە هەرێمی كوردستان هەیە بەرهەمی خوێنی شەهیدان و ماندووبون و قوربانیدانی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەكانی دیكەیە”.
مەنسور بارزانی باسی لەوەشكرد، هەركات هەرێمی كوردستان پێویستی بە بەرگریی پێشمەرگە هەبووبێت، پێشمەرگە لەبەرەی پێشەوە بوو، ئەوكاتەی پێویستی بەدەنگی پێشمەرگەش بووبێت، دیسانەوە پێشمەرگە پێشەنگە و ئامادەیە
































































