زاری كرمانجی-بارزان
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران بڵاوی كردەوە: لە چوارچێوەی كار و چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران، فەرمانگەی ئاوی بارزان لە مانگی10ی 2025، ئەم كارو پرۆژانەی خوارەوەی ئەنجام داوە :
•چاككردنەوەی پەمپی ئاوی پڕۆژەی ئاوی بارزان.
•چاككردنەوەی بۆڕی لە چەند شوێنێك لە بارزان .
•گۆڕینی ڕێرەوەی بۆڕی لە گوندی شانەدەر.
•چاككردنەوەی بۆڕی سەرەكی لە گوندی شێخان .
•چاككردنەوەی بیر لە گوندی سەڤرە.
•كۆنكرێت كردنی شوێنی هەڵكولینی بۆڕی لە گوندی هوستان.
•چاككردنەوەی بۆڕدی بیری ژماره 4لە بارزان .
•چاككردنەوەی بۆڕی سەڕەكی بارزان بۆڕی دكتایل 300ملم.
•چاككردنەوەی بۆڕی سەرەكی بیری ئاوی ئەنفالان .
- چاككردنەوەی بۆڕی سەڕەكی لە شاروچكەی بلێ
•چاككردنەوەی بۆڕی سەرەكی نەخۆشخانەی گشتی بلێ
•خاوێنكردنەوەی بۆڕی پاش قەپات بوون و پڕ بوون لە بەرد و خوڵ دوای ئەوێ بۆڕی سەڕەكی شكابوو لە گوندی ملێ .
•دانانی 390م. بوری 75 ملم وە 100 م. بوری 32ملم لە گەڵ پێكەوە بەستنی بە بۆڕی كون لە سێ شوێن وە كردنەوری هاوبەشی نوی بۆ چەند ماڵان كە ئەمەش كێشەی گەڕەكێك چارەسەر دەكات لە گوندی هوستان .
•چاككردنەوەی بۆڕی وە گۆڕینی قفل و ڕاكێشانی بۆڕی 32ملم 100 م. بۆ چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكان لە بارزان لە گوندی بازێ .
•بەستنی پێوەری ئاو وە دانانی بوكسی پێوەری ئاو لە گەڵ گشت
پێداویستیەكانی تر لە شاروچكەی بلێ.
•دانانی بۆكسی پێوەری ئاو لەگەڵ گشت پێداویستیەكانی تر لە بیری ئاوی ئەنفالان .
•گۆڕینی تەواوی بۆڕییەكان وە چاككردنەوەی بیری ئاو لە بیری ئاوی ئەنفالان .
•گۆڕینی دوو پەمپ و سێ ماتۆڕ ی هەریەك لە خەزانی گەوەرە لە پڕۆژەی ئاوی كانی سارك / بلێ.


































































