زاری كرمانجی-سۆران
لاوین ئازاد سەرۆكی شارەوانی مەجیداوە لەسنووری قەزای ناوەندی سۆران بە زاری كرمانجی گووت: “كاروپڕۆژە خزمەتگوزارییەكانمان بەردەوامیان هەیە لە ڕووی چاككردن و تیكەلەڕێژكردن و كۆنكرێت كردنی شەقام و كۆڵانەكانی مەجیداوەو گوندەكانی دەورووبەری”٠
ئاماژەی بەوەشدا: “لە ئێستادا تێکەڵە ڕپَژکردنی چەند کۆڵانێک لە سنووری شارەوانیمان، بەهاوکاری قائیمقامی قەزای ناوندی سۆران و بەڕێوبەری ناحیەی دیانا و بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سۆران و سەرۆکایەتی شارەوانی مەجیداوە جێبەجێ دەکرێت، تیمی ئەندازەیی قائیمقامیەتی قەزای ناوندی سۆران سەرپەرشتی کارەکان دەکات”٠
دەشڵێت: “ئەوەی شانازی پێوەدەكەین کاروانی ئاوەدانی کابینەی نۆیەم بە سەرپەرشتی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە .


































































