لە ماوەی دەستبەکاربوونیدا، کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان به سهرۆكایهتیی مەسروور بارزانی، توانیویەتی گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە ژیانی هاووڵاتیاندا بهێنێتە کایەوە. ئەم دەستکەوتانەش بە ڕێنمایی و دووربینی و پاڵپشتیی سەرۆک مەسعوود بارزانی بەدەست هاتوون، کارنامە و کار و پڕۆژەکانی حکوومەتی هەرێم، بوونهتە هۆی پێشکەوتنێکی بەرچاو لە هەموو بوارەکانی ژیان.
کارەبای ٢٤ کاتژمێری؛ خەونێک بوو بە ڕاستی
کارەبای ٢٤ کاتژمێری یەکێکه لە كاره دیار و بهرچاوهكان و دەستکەوتێكی دیار و مهزنی ئەم کابینەیەیە بۆ هاووڵاتیان. ئەو کێشەیەی کە بۆ ماوەی چەندین ساڵ بەردەوام بوو، ئێستا هەنگاو بەرەو چارەسەری کۆتایی دەنێ، ئەم سەرکەوتنە تەنیا لە بواری کارەبادا نییە، بەڵکو کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر ئابووری و پیشەسازی و ژیانی ڕۆژانەی خەڵکیشدا هەیە.
پەروەردە؛ وەبەرهێنان لە داهاتوودا
کەرتی پەروەردە بەشێکی گرینگی پلانی حکومەت بووە. بینای نوێی قوتابخانەکان، نۆژەنکردنەوەی قوتابخانە کۆنەکان و دابینکردنی کەرەستەی خوێندن، هەموویان لە چوارچێوەی پلانێکی گشتگیر بۆ باشترکردنی کوالێتی پەروەردە جێبەجێ کراون. هەروەها گرینگی بە فێربوونی تەکنەلۆژیا و زمانە بیانییەکانیش دراوە، بۆ ئەوەی نەوەی نوێ ئامادە بن بۆ پێداویستییەکانی سەردەمی نوێ.
کەرتی تەندروستی
خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانیش بەشێکی زۆریان لەم گەشەکردنە وەرگرتووە. کردنەوەی نەخۆشخانەی نوێ، ڕێکخستنی کوالێتی دەرمان و باشترکردنی ئامێرە پزیشکییەکان، هەموویان بەشێکن لەو پلانە فراوانەی کە بۆ پاراستنی تەندروستیی هاووڵاتیان دانراوە. لە سەردەمی پەتای کۆڤید-١٩دا، ئەو ئامادەکارییە پێشوەختانە ڕۆڵێکی بەرچاویان هەبوو لە پاراستنی گیانی خهڵكی كوردستان.
کەرتی کشتوکاڵ
پشتیوانی لە جووتیاران و پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ، لە پێشینەی کاری حکوومەت بووە. دابینکردنی تۆوی باش، قەرزی کشتوکاڵی و ڕێکخستنی بازاڕ بۆ بەرهەمەکانی جووتیاران، هەموویان یارمەتیی بەرەوپێشچوونی کەرتی کشتوکاڵیان داوە لە قەیرانەکانی ڕابردوو و بەرەو خۆبژێویی هەنگاوی ناوە.
کەرتی گەشتیاری
کوردستان بە شوێنە دیرۆکی و سرووشتییە جوانەکانی ناسراوە. حکوومەت هەوڵی زۆری داوە بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی گەشتیاری، لە دروستکردنی ڕێگاوبانەوە بگرە تا گەشەپێدانی شوێنی مانەوە و خزمەتگوزارییەکان. ئەم بوارە دەتوانێت ڕۆڵێکی گەورەی ئابووری و ڕاکێشانی هەزاران گەشتیار لە ناوخۆی عێراق و وڵاتانی دەرەوە بۆ هەرێم بهێنێت و هەزاران هەلی کار دروست بکات.
ئاسایش و سەقامگیری؛ بناغەی پێشکەوتنن
یەکێک لە گرینگترین دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان، پاراستنی ئاسایش و سەقامگیرییە لە ناوچەیەکی پڕ لە قەیران و ئاڵۆزیدا.
هێزە ئەمنییەکانی هەرێم توانیویانە ئەم سەقامگیرییە بپارێزن و ئەو پێکەوەژیانەی لە هەرێم هەیە، نموونەیەکە لە ئاشتی و پێکەوەژیانی ئایینی و پێکهاتە نەتەوەییەکان.
ئەگەرچی دەستکەوتەکان گەورەن، بەڵام هێشتا کارێکی زۆر ماوە و بهێز مهسروور بارزانی، بە هەمان ئیرادە و پابەندبوون، بەردەوامه لەسەر باشترکردنی ژیانی هاووڵاتیان و بنیاتنانی کوردستانێکی بەهێز و خۆبژێو. ئەم بەرنامەیەی کە دەستی پێکردووە، ڕێگهی گەشەسەندن و ئاوەدانکردنەوەیە، ڕێگهیەکه کە بەڵێن دەدات داهاتوویەکی ڕووناک بۆ هەموو کوردستانییەک بێتە دی.
نووسینی: بەکر حاجی ڕەحیم


































































