شەهلا سۆفی- زاری كرمانجی:
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، ئێران داوای هەڵگرتنی سزاكانی ئەمریكای كردووە و منیش ئامادەم لەسەر ئەم بابەتە قسە بكەم.
ترەمپ لە ئێوارە خووانێكدا لەگەڵ سەركردەكانی وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست گوتی: ئێران پرسیاری لەبارەی ئەگەری هەڵگرتنی سزاكان كردووە، سزای زۆر بەهێز لەسەر ئێران هەیە كە كارەكانی بۆیان قورس كردووە، من ئامادەم گوێ بگرم و سەیری ئەم بابەتە بكەم و دەبینین چی ڕوو دەدات.
ئێران ساڵانێكە بەهۆی تۆمەتباركردنی بە هەوڵدان بۆ دروستكردنی چەكی ئەتۆمی، لەژێر فشاری سزا نێودەوڵەتییەكاندایە. ئەم فشارانە دوای كشانەوەی ئەمریكا لە ڕێككەوتنی ئەتۆمی لە ساڵی ٢٠١٨ توندتر بوون و ئابووری وڵاتەكەی بە ئاستەنگی فراوانترەوە بەرەو ڕوو بووەوە.


































































