ڕێبوار حەمەلاو شوانی
بەهۆی سیاسەتی ژیرانەی سەرۆكی حكومەتی كوردستان مەسروور بارزانی، بەتایبەتی وێرای هەموو ئەو كۆسپ و ئاستەنگەی بەردەمی، بەڵام هەنگاوەكان بۆ پێشكەوتنی سیستەمی حوكمڕانی كوردستان ڕۆژ بە ڕۆژ لە گەشەسەندنی بەردەوام دایە، بەتایبەتی كابینەی نۆیەم لە ماوەی 6 ساڵی ڕابردوو دا توانیویتی بە شێوەیەكی زۆر بەرنامە داڕێژراو، لە ساڵی 2019 بەدواوە ، بە شێوەیەكی زۆر پرۆگرام داڕێژراو كاری بۆ گۆڕینی شێوازی ئیدارەدان و حوكمڕانی كردووە ، ئەمەش گەورەترین وەرچەرخانی مێژوویییە لە حكومەتی كوردستان لە پێناو بەهێزتركردنی پایەكانی ئیدارەدان و حوكمڕانییەكی سەركەوتوو و خزمەتكردنی خەڵك و نیشتمان ؛ لەكاتێكدا نەك تەنیا لە عێراق بەڵكوو لە چەند وڵاتێكی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەیتوانیوە بەم جۆرە هەنگاو بنێن ، ئەوەی سەرۆكی حكومەتی كوردستان لەو ماوەیەدا ئەنجامیداوە شێوازێكی حوكمڕانی پێشكەوتووە كە لەم چەند خاڵەی خوارەوە پێكهاتووە :
یەكەم، چاكسازی لە دامەزراوەكانی حكومەت و بەدیجیتاڵكردنی، ئەوەی خۆی لەو پرۆژە ستراتیژی و گرنگەی مەسروور بارزانی ، سەرۆكی حكومەتی كوردستان دەبینێتەوە لە پێناو بە سیستەمكردنی بانك و دارایی و ئاسانكاری تەواو بۆ خزمەتكردنی خەڵك و چارەسەری كێشەی بە ڕیز ڕاوەستان لە سەرەی مووچە . چونكە كاتێك خزمەتگوزارییەكان لەڕێگەی بە دامەزراوەیی و دیجیتاڵییەوە ئەنجامدەدرێت ، واتە ڕێزگرتن و خزمەتكردنی چین و توێژەكانی كوردستانە بە بێ جیاوازی و ڕێگری لەبەكارهێنانیان دەگیرێت بۆ مەبەستی سیاسی
دووەم، بەناوەندكردنی دارایی و چاكسازییەكان لە بواری دابەشكردنی مووچە و ئینجا خانەنشینی و بە شێوەیەكی ناوەند، ئەوەش خۆی لەخۆیدا بەهێزكردنی دامەزراوە گشتییەكان لەڕووی دارایەوە و ئەوە هەنگاوەكانی حوكمڕانی لەڕووی سیستەم و ئیدارەدان و دارایی بەهێزتر دەكات ” دوور لە دەستوەردانی حزبی،”
سێیەم، سەرۆكی حكومەتی كوردستان ، بەرێگەی بونیانتانی ژێرخانێكی بەهێز توانی پەیوەندی متمانەیەكی بەهێز لەنێوان خەڵك و حكومەتی كوردستان دروست بكات ، ئەویش بەڕێكەی پێشكەشكردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری و ستراتیژی كە بەشێكی سەرەكین لە بەهێزكردنی ژێرخانی كوردستان .
چوارەم، پرۆژەی دابینكردنی كارەبای 24 كاتژمێری كە بە پرۆژەی ڕووناكی ناسراوە و هەروەها بە سیستەمكردنی مووچە و خزمەتگوزاری بانكی لە ڕێگەی هەژماری من ، ئینجا پرۆژەی فریاگوزاری گەیاندنی ئاوی هەولێر و چارەسەری كێشەی كەم ئاوی بۆ ماوەی چەندین ساڵ ، دروستكردنی پرۆژەی ستراتیژی ڕێگاوبان و هاتووچۆ بە درێژایی سەدان كیلۆمەتر ، دروستكردنی دەیان بەنداو پۆند بۆ گڵدانەوە و پاشەكەوتكردنی ئاو ، ئینجا دروستكردنی پشتێنەی سەوز و زۆركردنی ڕێژەی سەوزایی ، ئینجا ، پەرەپێدانی كەرتی كشتوكاڵی و و هەناردەكردنی بۆ بازاڕەكانی جیهان و بەرەو پێشبردنی كەرتی پیشەسازی و بە دروستكردنی دەیان كارگە و ڕەخساندنی هەڵی كار و كەمكردنەوەی ڕێژەی هەژاری و هەموو ئەم پرۆژانە دروستكردنی بیروباوەڕ و متمانەی پێتەوە بە حكومەتی كوردستان و خەڵكی كوردستانە.
وێرای هەوڵەكانی مەسروور بارزانی، كە بە پلان و ستراتیژی و ئایندە بینی ، توانی ئەم كاروانە خزمەتگوزارییەی كابینەی نۆیەم بە كۆسپ و ئاستەنگی زۆر تێپەڕێنیت ، چونكە چونكە لە سەر ئاستی ناوخۆیی هەوڵی زۆریاندا شكست بەهەوڵەكانی سەرۆكی حكومەت و بەرنامە و پلانەكانی لە گشت بوارەكاندا بەتایبەتی چاكسازییەكان بهێنن ، بەڵام بە هەوڵ و دونیا بینی و بەرنامە و نەخشەڕێگای ژیرانە توانی دامەزراوەكانی حكومەت لە نەخۆشییەكی كوشندە و ڕۆتین بە ئاراستەی خزمەتكردن و سیستەماتیك ببات و پێشكەوتن و متمانە بگەڕێنێتەوە.
هەموو ئەو هەوڵانەی سەرۆكی حكومەتی كوردستان ، توانی زیاتر هێزی یاسا و چاكسازی و خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان سەروەر بكات ، لە هەمانكاتیشدا ئەو جۆرە گۆڕانكارییانە وایان كردن كە متمانە و شكۆ و دادپەروەری بگەڕێتەوە و پەیوەندی نێوان خەڵك حكومەت بەهێزتر بێت ، بەدڵنیایییەوە بەردەوامی و پشتیوانی بەهێز لە هەنگاوەكانی سەرۆكی حكومەتی كوردستان وا دەكات ئەم كاروانە ، زیاتر گەشەسەندن و پێشكەوتن بە خۆییەوە ببینێت .


































































