كاتژمێر 7ی بەیانی ئەمڕۆ بە شێوەیەكی فەرمی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی فیدڕاڵ كۆتایی هات، بە پێی بەدواداچوونەكانی زاری كرمانجی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گشت لایەن، رێكخراو، سەربەخۆكان بە شێوەیەكی ئازادە و دوور لە هەر جۆرە تووندوتیژی وبەڕێوەچوو، هەروەها كاندیدی گشت لایەنەكان بە ئازادانە لە ماوەی بانگەشەدا پەیام و چالاكییان هەبووە.
زاری كرمانجی ئەوەشی زانیوە، سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە بەراود كردن بە زۆرینەی دەڤەرەكانی دیكەی كوردستان و عێراق هێمنترین بانگەشەی لێ بەڕیوەچوو.
هەر چەندە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لایەنگیرانی پارتی دیموكراتی كوردستان زۆرینەی رەهان، بەڵام بواری هەموو جۆرە چالاكییەك وەك یەك بۆ گشت لایەنەكانی دیكەش رەخسا.
سەرۆك مەسعود بارزانی لە دەستپێكی بانگەشەی هەڵبژاردن داوای لە هەموو لایەنەكان بە تایبەتی ئەندامان و لایەنگرانی پارتی دیموكراتی كردوستان كرد كە بە شێوەیەكی مەدەنی و شارستانییانە و دوور لە هەر جۆرە توندوتیژی و زمانی زبر پرۆسە بەڕێوەببەن.


































































