هونەر مەحمود
لە نێو ئەو تەحەددای سیاسی و ئەمنییەدا كە عێراق لە ماوەی دەیان ساڵی ڕابردوودا ڕووبەڕووی بووەتەوە، پارتی دیموكراتی كوردستان وەك بەردی بناغەی پاراستنی سەقامگیریی هەرێمی كوردستان و دەستەبەركردنی هاوسەنگی دەوڵەتی عێراق بە پێكهاتە هەمەچەشنەكانییەوە دەركەوتووە. ئەوە دووپاتكردنەوەیەی كە “بەبێ پارتی دیموكراتی كوردستان، هەرێمی كوردستان دەڕووخا و هاوسەنگیی عێراق بە پێكهاتە جۆراوجۆرەكانییەوە تێك دەچوو” تەنیا لێدوانێكی سیاسی نییە، بەڵكو وەسفێكی وردە بۆ ڕۆڵێكی سەرەكی كە لەواقیع سەلمێنراوە.
پایەیەكی سەقامگیری سیاسی و ئەمنی:
- پارتی دیموكراتی كوردستان لە سەرەتای دامەزراندنیەوە ڕۆڵی پێشەنگی بینیوە لە بنیاتنانی دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان و چەسپاندنی ئۆتۆنۆمی خۆی لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا.
- ئەو حزبە بەرپەرچدانەوەی هەوڵەكانی ناسەقامگیری ناوچەكەی داوەتەوە، جا چ لە لایەن گروپە تیرۆریستییەكانەوە بوبێت یان لە ڕێگەی قەیرانە سیاسییە ناوخۆییەكانەوە، پارێزگاری لە ژینگەیەكی ئارام و سەقامگیر كردووە بە بەراورد لەگەڵ ناوچەكانی دیكەی عێراق.
- بەشداریی كردووە لە بنیاتنانی سیستەمێكی ئەمنی بەهێزدا، دیارترینیان هێزی پێشمەرگە بووە، كە وەك قەڵایەك لە دژی فراوانبوونی داعش لە باكوری عێراق كاری كردووە.
پایەیەكی هاوسەنگی نیشتمانی: - پارتی دیموكراتی كوردستان پەیوەندی هاوسەنگی لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی لە بەغدا پاراست، سەرەڕای ناكۆكی زۆر لەسەر بابەتی دارایی و نەوت، جەختی لەسەر دیالۆگ كردەوە وەك ئامرازێك بۆ چارەسەركردنی ناكۆكییەكان.
- نوێنەرایەتی دەنگی پێكهاتەی كوردی كرد لە پرۆسەی سیاسی عێراقدا و بەشداری كرد لە دەستەبەركردنی نوێنەرایەتی دادپەروەرانە بۆ كورد لە دامودەزگاكانی دەوڵەتی فیدراڵیدا.
- پشتگیری لە كۆدەنگی نیشتمانی لە نێوان پێكهاتەكانی عێراقدا كرد و بەشداری كرد لە هێوركردنەوەی گرژییە تائیفی و نەتەوەییەكان لە قۆناغە گرنگەكانی مێژووی وڵاتدا.
ڕۆڵێكی كاریگەر و ناوچەیی و نێودەوڵەتی: - پارتی دیموكراتی كوردستان پەیوەندییەكی بەهێزی نێودەوڵەتی دروستكردووە، پێگەی هەرێم لەسەر شانۆی نێودەوڵەتی بەرزكردووەتەوە و پشتیوانی سیاسی و ئابووری بەرچاوی دەستەبەركردووە.
- وەك پردێك لە نێوان عێراق و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا كاری كردووە، بەتایبەتی لە بوارەكانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و مافی مرۆڤ و گەشەپێدانی ئابووری.
سەركردایەتی ژیر لە كاتی قەیرانەكاندا: - سەركردایەتی حزبەكە بە سەرۆكایەتی مەسعوود بارزانی، توانایەكی بەرزی بۆ بەڕێوەبردنی قەیرانەكان نیشان دا، جا چ لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعشدا بێت یان لە مامەڵەكردن لەگەڵ كاردانەوەكانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی ساڵی 2017.
- حیزب ڕێبازێكی عەقڵانی گرتەبەر كە هاوسەنگی ئاواتە نەتەوەییەكانی كورد لەگەڵ داخوازییەكانی واقیعی سیاسی عێراقدا دروستكرد، بەمەش هەرێمی پاراست كە بچێتە نێو ڕووبەڕووبوونەوەیەكی نائاسایی.
پارتی دیموكراتی كوردستان تەنیا ئەكتەرێكی سیاسی لە هەرێمی كوردستان نەبوو؛ قەڵایەكی سەقامگیری لە باكووری عێراق و هۆكارێكی چارەنووسساز بوو بۆ پاراستنی هاوسەنگی هێز لەناو دەوڵەتی عێراق و پێكهاتە جۆراوجۆرەكانیدا. نەبوونی یان كەمبوونەوەی ڕۆڵی، دەبووە هۆی دروستبوونی بۆشایی سیاسی و ئەمنی مەترسیدار و هەڕەشە لە یەكڕیزی و سەقامگیریی عێراق دەكرد. بۆیە پاڵپشتیكردنی ئەم حزبە و بەهێزكردنی ڕۆڵی نیشتمانی لە بەرژەوەندی هەموو عێراقدایە.


































































